له‌باره‌ى خه‌ونێكى به‌تاڵی ئاوێنه‌وه
ڕۆژنامه‌كه نووسیویه‌تى گوایه "فه‌رهاد ئه‌رگوشى" ناوێك كه ناوى وا هه‌ر بوونى نییه و سیفه‌تى "سكرتێرى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى حكوومه‌تى" داوه‌تێ، كه پۆست و ناونیشانى كارگێڕیى واش له حكوومه‌تدا دیسان هه‌ر هیچ بوونێكى نییه، لێدوانى بۆ ڕۆژنامه ''پرۆفیشیناڵهكهیان'' داوه و ده‌رباره‌ى گوایه داپۆشینى دیوارى ماڵى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان قسه‌ى بۆ كردوون!، كه هیچ كامیان، نه ناوه‌كه، نه پۆسته‌كه و نه بابه‌ته‌كه‌ش، هیچ ئه‌سڵێكى نییه و له ناو و شوێن و بابه‌تى خه‌یاڵیى دروستكراو زیاتر، هیچی تر نین!
ڕۆژنامه‌ى ئاوێنه كه خۆى به پرۆفیشیناڵ و یه‌كێك له پێشه‌نگه‌كانى ڕۆژنامه‌گه‌ریى گوایه ئه‌هلى و سه‌ربه‌خۆ و ئازاد و بێلایه‌ن و ئه‌و كۆمه‌ڵه ناو‌و تایتڵانه ده‌زانێت، ده‌بوایه تۆزێك ڕێز له خۆى بگرێت و به‌رله‌وه‌ى ناو و نازناوى خه‌یاڵى دروست بكات و شتى هه‌ڵبه‌ستراو و بێ بنه‌ما بنووسێت، زه‌حمه‌تێك بكێشێت و له لایه‌نى په‌یوه‌ندار ببپرسێت، نه‌ك هه‌ر له خۆیه‌وه شه‌و خه‌ون و خه‌یاڵ ببینێت و ڕۆژیش به مانشێتى گه‌وره به خوێنه‌رانى بفرۆشێته‌وه!.
سامى ئه‌رگۆشى
سكرتێرى ڕۆژنامه‌وانیى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
2013/3/31
