سه‌رۆك بارزانی: حزبی شیوعی خاوه‌نی خه‌باتێكی پڕشنگدار و قوربانیدانه
به‌ڕێزان سكرتێر‌و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسیی هه‌ردوو حزبی شیوعیی كوردستان و عێراق
له یادی 81 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی حزبه تێكۆشه‌ره‌كه‌تاندا، گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی ئێوه و سه‌رجه‌م ئه‌ندام و لایه‌نگرانی حزبتان ده‌كه‌م.
حزبی شیوعی خاوه‌نی خه‌باتێكی پڕشنگدار و قوربانیدانه‌و بڕوای به مافه‌كانی گه‌لی كوردستان هه‌بووه و پاڵپشتیی كردووه.
شیوعییه‌كانی كوردستان و عێراق، هه‌میشه پشتیوانی دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌كه‌مان بوونه و جێی ده‌ستیشیان له خه‌باتی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و هزری و فه‌رهه‌نگیی گه‌لانی عێراق به‌ڕوونی دیاره و له‌ژێر چه‌تری شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوول به‌شێك بوون له بزاڤی ڕزگاریخوازانه‌ی گه‌له‌كه‌مان.
ئێستایش كه گه‌ل و وڵاته‌كه‌مان له‌لایه‌ن تیرۆریستانی دڕنده‌وه شه‌ڕی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه و توندڕۆیی و ئینكار و تاییفه‌گه‌ری به‌رۆكی وڵاتمان و ناوچه‌كه‌ی گرتووه، له كاتێكدا ده‌ستخۆشیی له شیوعییه كوردستانییه‌كان ده‌كه‌م كه به‌شدارن له ئه‌ركی به‌رگرییكردن له گه‌ل و وڵات، ئه‌و چاوه‌ڕوانییه‌ش له ئێوه و تێكڕای لایه‌نه سیاسی و ئازادیخوازه‌كان هه‌یه دژی توندڕۆیبوه‌ستن و شه‌ڕی ئایدیۆلۆژیای نامرۆڤانه‌ی تیرۆر بكه‌ن.
له كاتێكدا به‌وپه‌ڕی شانازییه‌وه یادی خه‌باتی حزبه خه‌باتگێڕه‌كه‌تان ده‌كه‌ینه‌وه‌گه‌رمترین پیرۆزباییتان ئاراسته ده‌كه‌ین و هیوای پێشكه‌وتن و سه‌ركه‌وتنی به‌رده‌وامتان بۆ ده‌خوازم.
مسعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
31/3/2015
