فازڵ بەرواری: حەشدی‌شەعبی نەخراوەتە سەر فیرقەی زێڕین

 فازڵ بەرواری: حەشدی‌شەعبی نەخراوەتە سەر فیرقەی زێڕین
فەرماندەی فیرقەی زێڕین دەڵێت، ھیچ بڕیارێک نەدراوە بۆ ئەوەی حەشدی‌شەعبی بخرێتە سەر فیرقەی ئاڵتوونی و تەنیا دەنگۆیە.

فەرماندەی فیرقەی زێڕین (فازڵ بەرواری) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، ھەندێک دەنگۆ ھەن بەوەی کە گوایە ھێزەکانی حەشدی‌شەعبی بخرێنە سەر ھێزەکەی ئەوان، بەڵام وەک (بەرواری) گوتی، ئەم پرسە تەنیا دەنگۆیە و هیچ بڕیارێکی لەبارەوە نەدراوە، هەڵبەت ئەمە پێویستی بە بڕیاری لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە هەیە.

فەرماندەی فیرقەی زێrین گوتیشی، ھێزی حەشدی‌شەعبی لە تکریت له‌ شوێنی خۆیان ماونەتەوە و نەکشاونەتەوه‌، چونکە بارەگا و بازگەکانیان ماون و ھیچ گۆڕانکاریێکی بەسەردا نەھاتووە.

ئەوه‌ش لەکاتێکدایە چەند رۆژێکە دەنگۆی ئەوە بڵاو بووەتەوە کە، ھێزی حەشدی‌شەعبی دەخرێتە ژێر فەرمانی ھێزی زێڕین، کە (فازڵ بەرواری) فەرماندەکەیەتی.
Top