داعش 12 كەس لە سێدارە دەدات
سەعید مەموزینی كارگێری لقی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، بە پێی زانیاریەكان هۆكاری لەسێدارەدانی ئەو ژمارە هاوڵاتیە گوایە بە هۆی ئەوە بووە كە پێشتر لەناو ریزەكانی سوپای عێراق ئەزمونی سەربازی و چەكدارییان هەبووەو داوایان لێكراوە چەك هەڵبگرن، بەڵام ئەوان رەتیان كردۆتەوە.
ئاماژەیبەوەشدا، هۆكاری ئەو داواكارییەی داعش لەو هاووڵاتیانە بە هۆی ئەوەیە كە داعش ئێستا پێویستی زۆری بە چەكدار هەیە بۆ بەرگری كردن چونكە تا دێت ژمارەی چەكدارەكانی كەم دەبنەوە.
