داعش فەرمانێک بۆ مەلای مزگەوتەکانی موسڵ دەردەکات
عسمه‌ت ڕه‌جه‌ب، به‌رپرسی لقی چوارده‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند؛ رێكخراوی تیرۆریستی داعش سه‌رجه‌م مه‌لای مزگەوتەکانی شاری موسڵی ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه ده‌بێت هه‌موو ئه‌و ئایه‌ت و نووسین و نه‌خشانه بسڕنەوە کە لەسەر دەرودیواری مزگه‌وته‌كان نوسراوە و هەرکەس پابه‌ندی ئه‌م بڕیاره نه‌بێت دووچاری سزای له سێداره‌دان ده‌بێت.
به گووته‌ی عسمه‌ت ڕه‌جه‌ب،پێشووتر ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش مه‌لایه‌كانی ئاگادار كردبوویه‌وه و ٣٠ ڕۆژی مۆڵه‌ت پێدابوون ئەو نەخش و نوسراوانەی سەر دیواری مزگەوتەکان لاببەن.
