هێرشێكی داعش لە میحوه‌ری خازر تێكشکێنرا
موقەده‌م میكایل هه‌ركی له میحوه‌ری خازر به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند؛ شه‌وی ڕابردوو چه‌كدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش به دۆشكه و هاوه‌ن و بیكه‌سی له ته‌ل ئه‌سوه‌د و زارا خاتوون و كارگه‌ی كاشییه‌وه هێرشیان كرده سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری خازر.
ئەو فەرماندەیەی هێزەکانی پێشمەرگە بە پەیامنێری گووت:هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به هاوكاری فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی هاوپه‌یمانان به ماوه‌یه‌كی كه‌م هێرشه‌كه‌ی داعشیان تێکشکاند و زیانێكی زۆریان پێگەیاندن.
