سبەینێ پەرلەمان متمانە بە وەزیرێک دەدات

سبەینێ پەرلەمان متمانە بە وەزیرێک دەدات
سبەینێ پەرلەمانی کوردستان کۆ دەبێتەوە و دوو بابەت تاوتوێ دەکات، لەوانە سندووقی داھاتی نەوت و متمانەدان و سوێندخواردنی وەزیرێکی نوێ بۆ حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.

(محەمەدعەلی یاسین) گوتەبێژی فراکسیۆنی زەرد لە پەرلەمانی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بڕیارە سبەی پەرلەمانی کوردستان کۆبێتەوە و بەرنامەی کاریش لەدوو تەوەر پێکدێت ،ئەوانەیش درێژە دان بەگفتوگۆکردن وپەسەندکردنی پڕۆژەیاسای سندووقی داھاتی نەوت کە لە کۆبوونەوەی ڕابردوو شەش مادەی لێ پەسەند کراوە و، متمانەدان و، سوێندن خواردنی وەزیرێکی نوێ بۆ کاروباری ھەرێم کە پشکی یەکگرتووی ئیسلامییە."
بڕیارە کۆبوونەوەی سبەی پەرلەمانی کوردستان سەعات ١١ـی دەمەونیوەڕۆ بکرێت.
Top