عێراق تاوانەكانی داعشی دژ بە كورد بە جینۆساید هەژمار کرد

عێراق تاوانەكانی داعشی دژ بە كورد بە جینۆساید هەژمار کرد
لە كۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ سێشەممە، 24ـی ئاداری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقدا بڕیار درا چەند تاوانێكی داعش بە جینۆساید هەژماربکرێن لەوانەیش تاوانەکانی داعش دژ بە کورد یەکێکە لەو بڕیاڕانەیەو بەغدا ئیدی ددانی پێ دانا.
لە ناوەرۆكی بڕیارەكەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی حکوومەتی عێراق كە ڕەشنووسێكی دەست ماڵپەڕی فەرمی پارتیی دیموكراتی كوردستان كەوتووە، هێما بۆ ئەوەكراوە ڕەزامەندی درا كە تاوانەكانی داعش لە عێراق بە لەناوبردنی بە كۆمەڵ بناسێندرێت.
چەند تاوانێكی داعش لە بڕیارەكەدا بە تاوانی جینۆساید و، كۆمەڵكوژی هاتووە، لەوانە" كوشتنی بە ئەنقەستی گرتوانی گرتوخانەی بادوش و كارمەندانی بنكەی سپایەكەر، كوشتنی بە ئەنقەستی ڕۆڵەكانی عەشیرەتەكانی بوونەمر و جبوور و لهێب و عومبێدیش تاوانی جینۆسایدە.
لە بەشێكی تری بڕیارەكاندا ئەوە خراوەتە ڕوو تاوانی كوشتن و كۆچ پێكردنی كورد و مەسیحی و ئێزدی و شەبەك لە دەشتی نەینەوا بە تاوانی كۆمەڵكوژی بڕیاری لەسەر دراوە.
جگە لەوەش بە هەمان شێوە تاوانی كوشتن و كۆچاندنی توركمانەكانی تەلەعفەر و بەشیریش بە كۆمەڵكوژی بڕیاری لەسەر دراوە.
Top