بۆ ئازاد كردنه‌وه‌ى موسڵ راوێژ به بارزانى ده‌كرێت
به‌پێى زانیاریەكان شاندێكى باڵاى سه‌ربازى عێراق سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات بۆ پرس و راو گفتووگۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان وه‌ك فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه، ئه‌وه‌ش بۆ بابه‌تى ئازاد كردنه‌وه‌ى موسڵ و پرسى پێشكه‌وتنى سه‌ربازیه له میحوه‌ره جیاوازه‌كان، له‌م باره‌وه فه‌ریق جه‌مال محه‌مه‌د، سوپاسالارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه له لێدوانێكدا راگه‌یاند، لێژنه‌ى باڵاى سه‌ربازى له‌نێوان هه‌رێمى كوردستان و به‌غدا به‌رده‌وامن له كۆبوونه‌وه و گفتووگۆ بۆیه ئه‌م سه‌ردانانه گرنگه به‌رده‌وامیان هه‌بێت، چونكه كۆمه‌ڵێك شوێن هه‌یه ده‌بێت پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق هه‌ماهه‌نگیان هه‌بێت به‌تایبه‌تى له موسڵ و چه‌ند شوێنێكى كه‌ركووك، گوتى: “هیچ یه‌كێك له‌و كۆبوونه‌وانه به‌بێ پرس و راى بارزانى نابێت و ئه‌و فه‌رمان به كۆبوونه‌و ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كان ده‌كات”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا به‌داخه‌وه له‌شارى تكریت سوپاى عێراق له‌پێشڕه‌ویه‌كانى راوه‌ستا ئه‌وه‌ش زیانێكى زۆرى هه‌بوو له‌سه‌ر پرۆسه‌ى به‌ره‌و پێش چوونى پرۆسه‌كه ده‌بوو به‌رده‌وامى پێبدرایه.
