بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی پارێزگەی ھەولێر رای دەگەیەنێت، لە سێ رۆژی جەژنی نەورۆزدا بە ھۆی روودانی پێنج رووداوی ھاتوچۆ ٧ ھاونیشتمانی گیانیان لەدەستداوە. فازڵ حاجی لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەماوەی سێ رۆژی جەژنی نەورۆزدا لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھاتوچۆی ھەولێر پێنج رووداوی ھاتووچۆ روویداوە. ھەروەھا گوتی، بەھۆی ئەو رووداوانەوە ٧ ھاونیشتمانی گیانیان لە دەستداوە و ١٨ی دیکەش بە شێوەی جیا جیا بریندار بوونە. ئاماژەیبەوەشدا، ئەمە لە کاتێکدا لە نەورۆزی ساڵی رابردوودا ١٢ رووداوی ھاتووچۆ روویدا بوو.