پەرلەمانتارێکی عێراق لە فراکسۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان داوایەک ئاراستەی سەرۆکایەتی حکومەتی عێراق دەکات بەوەی پابەندی یاسا بن و بەشە بودجەی ھێزی پێشمەرگە خەرج بکەن. نەجیبە نەجیب رایگەیاند، پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق دوای پەسەند کردنی پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق و بڕینی قۆناغەکانی بە یاسابوونی ئێستە بۆتە یاسا. ھەروەھا راشیگەیاند، حکومەتی عێراق دەبێ پابەند بێت بە جێبەجێ کردنی یاساکە وەک خۆی، بۆیە لەسەرێتی جگە لە رەوانەکردنی بەشە بودجەی ھەرێمی کوردستان، دەبێ حکومەتی عێراق بەشە بودجەی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان کە لە ناو یاساکەدا ھاتووە بە بێ دواکەوتن خەرج بکات.