شنگال.. بەبێ زیانی پێشمەرگە هێرشێکی داعش تێکشکێنرا

 شنگال.. بەبێ زیانی پێشمەرگە هێرشێکی داعش تێکشکێنرا
لە شارۆچکەی شنگال، چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر هێزی ،بەڵام تێکشکێنران.

عەقید عیسا زێوەیی، فەرماندەی لیوای٤ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە بە رووداوی راگەیاند، چەکدارانی داعش کاژێر 2:30 خولەکی ئەمڕۆ دوو شەممە 23/3/2015 بە چەکی مامناوەند لە ناوچەی ست زەینەب لە قەزای شنگال هێرشیان کردە سەر هێزی پێشمەرگە، بەڵام تێکشکێنران.

زێوەیی، گوتی:" هێرشەکەی داعش بەبێ زیانی پێشمەرگە تێکشکێنران و بەپێی گفتووگۆکانی داعش کە لە بێتەلەوە گوێبیستیان دەبین کوژراو برینداری زۆریان هەیە".

ئەو فەرماندەیەی هێزی پێشمەرگە گوتیشی:" ئەو گرووپەی هێرشیان کردووە ئێستا توانای وەڵامدانەوەی بۆردوومانەکانی هێزی پێشمەرگەیان نەماوە".
Top