بارزانى متمانه‌ى خه‌ڵكى كوردستانى به‌ده‌ستهێناوه‌ به‌غدا ناتوانێت یاسایى له‌دژ داڕێژێت

بارزانى متمانه‌ى خه‌ڵكى كوردستانى به‌ده‌ستهێناوه‌ به‌غدا ناتوانێت یاسایى له‌دژ داڕێژێت
ئه‌ندامێكى پێشووى په‌رله‌مانى كوردستان و یاساناس وه‌ڵامى هه‌ندێك له‌ ڕاگه‌یاندنه‌كانى عێراق ده‌داته‌وه‌ كه‌ له‌زارى تاریق حه‌ربه‌وه‌ ئاماژه‌یان به‌ ده‌سه‌ڵاتى بارزانى كردووه‌ .

ياساناسێکی عێراقی جەختی لە دەرەتانی یاسایی پەرلەمانی ئەو وڵاتە لە لێپرسینەوە لە تەواو بەرپرسانی عێراقی و لەوان سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد.
تاریق حەرب یاساناس لە لێدوانێکدا بۆ “عەین عێراق نیوز” گوتی: بە پێی مادەی ٦١ی یاسای بنەڕەتی عێراق،ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەم وڵاتە دەتوانێ لێپرسینەوەی بکات لە تەواوی بەرپرسان و لەوان سەرۆک کۆمار، سەرۆک وەزیران، کۆی لیژنەی وەزیران، سەرۆکایەتی رێکخراوەکان و سەرۆک و بەرپرسانی دیکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان .
تاریق حەرب وتیشی: بە پێی یاسای بنەڕەتی عێراق سەرۆکی هەرێمی کوردستان ناتوانێت نه‌چێته‌ به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران، چونكه‌ بە پێی مادەی ٢٤٠ی یاسای سزای عێراقی ئاماژه‌ى پێدراوه‌ .
له‌م باره‌وه‌ د.ناسیح غه‌فور ئه‌ندامى پێشووى په‌رله‌مانى كوردستان و یاساناس له‌ لێدوانێكدا راگه‌یاند، به‌پێى پرۆژه‌ ده‌ستورى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌و یاسایانه‌ى له‌ هه‌رێمى كوردستان هه‌یه‌، به‌رپرسیاریه‌تى له‌ناو هه‌رێمى كوردستان دابه‌ش كراوه‌، هه‌ر له‌ سه‌رۆكى حكوومه‌ت تا سه‌رۆكى هه‌رێم و سه‌رجه‌م به‌رپرسان بۆیه‌ سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ى ئێستا پۆستى ئیداریان له‌ كوردستان هه‌یه‌ له‌ڕێگاى شه‌رعیه‌تى هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ دیارى كراوون گوتیشى: “هیچ كه‌س بۆنى نییه‌ له‌ به‌غدا بیه‌وێت یاسایه‌ك به‌ ئاره‌زوى خۆى داتاشێت و له‌و ڕێگایه‌وه‌ بیه‌وێت به‌رپرسیاریه‌تى به‌رانبه‌ر به‌ بارزانى دابنێت چونكه‌ یاساكانى كوردستان دژى ده‌ستورى عێراق نییه‌ .

Top