حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، تاوانه تیرۆرستییه‌كانی حه‌سه‌كه ڕسوا ده‌كات
به توندی ئه‌و هێرشه تیرۆرستیانه ڕسوا و شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین كه دوێنێ له كاتێكدا كوردستانیان له شاری حه‌سه‌كه، خه‌ریكی به‌ڕێوه‌بردنی ڕێوڕه‌سمی پیرۆزكردنی جه‌ژنی نه‌ورۆز بوون و ئاهه‌نگیان بۆ ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان ده‌گێڕا، كرانه سه‌ر ئاهه‌نگگێڕان و زۆر به داخه‌وه له ئه‌نجامی ئه‌و دوو هێرشه تیرۆرستییه خۆكوژیهدا، ژماره‌ك هاووڵاتی شه‌هید و بریندار بوون.
وێڕای سه‌ره‌خۆشیمان بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان و هیوای چاكوونهوه بۆ برینداران، دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه تیرۆر و تۆقاندن و تاوانه وه‌حشیگه‌رییه‌كانی تیرۆرستان، گه‌لی كوردستان له هه‌وڵ و خه‌باتی خۆی له‌پێناو ئاشتی و ئازادی و گه‌یشتنی به هه‌موو مافه ڕه‌واكانی سارد ناكاته‌وه، به پێچه‌وانه‌وه كوردستانیان بۆ هه‌وڵ و خه‌بات و تێكۆشانی زیاتر و به‌جۆشتر هان ده‌دات.
سه‌ركه‌وتن بۆ په‌یامی نه‌ورۆز و شاد بێت گیانی شه‌هیدان.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان
2015/3/21
