لە چەند شوێنێكی جیاوازی مووسڵدا ئاگری نەورۆز هەڵكرا

لە چەند شوێنێكی جیاوازی مووسڵدا ئاگری نەورۆز هەڵكرا
لە چەند شوێنێكی جیاوازی شاری مووسڵدا، دانیشتووانی كورد یادی نەورۆزیان كردەووە و ئاگریان هەڵكرد، بەڵام چەكدارانی ڕێكخراوی توندڕەوی داعش ڕێگری لێكردن.

سەرچاوەیەك لە نێو شاری مووسڵەوە ڕاگەیاند، دوای ئەوەی دوێنێ ڕێكخراوی توندڕەوی داعش ڕێوشوێنی توندی بۆ ڕێگە گرتن لە یاد كردنەوەی جەژنی نەورۆز گرتە بەر. درەنگانێكی شەوی ڕابردوو، ژمارەیەكی زۆر لە دانیشتووانی كوردی گەڕەكەكانی (گۆگجەلیل، بابل شەمس، زهوور، دەورەی حەمام و نزیك زانكۆی مووسڵ)، ئاگری نەورۆزیان كردووەتەوە، بەڵام هەر زوو چەكدارانی ڕێكخراوی توندڕەوی داعش ئاگرەكانیان كوژاندووەتەوە و نزیكەی 100 كەسی كوردیشیان دەستگیر كردووە.
Top