بەهیمەتی سەرۆک بارزانی نەتەوەیەکگرتووەکان کۆمەڵکوژی دژ بە کوردانی ئێزیدی بە جینۆساید ناساند

بەهیمەتی سەرۆک بارزانی نەتەوەیەکگرتووەکان کۆمەڵکوژی دژ بە کوردانی ئێزیدی بە جینۆساید ناساند
کەسایەتی سیاسی کوردانی ئێزیدی (مەحما خەلیل) دەڵێ، بەهیمەتی (سەرۆک بارزانی) نەتەوەیەکگرتووەکان کۆمەڵکوژی دژ بە کوردانی ئیزیدی بە جینۆساید ناساند؛ ئێمە لەدڵەوە سوپاسی (سەرۆک) دەکەین.
کەسایەتی سیاسی کوردانی ئێزیدی و ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق (مەحما خەلیل) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، بەهیمەتی (سەرۆک بارزانی) نەتەوەیەکگرتووەکان ئەو کۆمەڵکوژییەی کە تیرۆریستان دژی کوردانی ئێزیدی کردیان، بە جینۆسایدی ناساند؛ بۆ ئیمە رۆژێکی پیرۆزە و لەبەرژەوەندی گەلی کورد دایە؛ لەماوەی دوو ھەزار ساڵی رابردوویشدا ٧٣ کۆمەڵکوژی بەرانبەر کوردانی ئێزیدی ئەنجامدراون و ئەمە ٧٤ـمین کۆمەڵکوژیە، تەنھا ئەمە وەکو جینۆساید ناسێندرا.
(مەحما خەلیل) ڕوونیشی کردەوە، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان (مەسعود بارزانی) بەڵێنی بە کوردانی ئێزیدی دا کە لەئاستی جیھاندا کۆمەڵکوژی ئێزیدییەکان وەکو جینۆساید بناسرێت و بەڵێنەکەی بەجێگەیاند و ئێمەش لەدڵەوە سوپاسی دەکەین کە هەمیشە (سەرۆک) وەک خەمخۆری کوردانی ئێزیدی پشتگیری کردوین.
دەیشڵێت، ئەو بڕیارە زۆر گرینگی خۆی ھەیە و پێمان وایە ئەگەر ئێمە لەژێر ئاڵای کوردستان بواین ئەو تاوانە لەدژی ئێمەدا ئەنجام نەدەدرا، بۆیە ھیوادارین دەوڵەتی کوردی دروستبێت و ئێمەیش ببین بە بەشێک لەو دەوڵەتەدا.
Top