شنگال..ئاگری نەورۆز هەڵکرا و گورزێکی چاکیش لەداعش وەشێن درا
بەرپرسی میحوەری شنگال (هاشم سیتەیی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت، ئەمڕۆ داعشان نیەتی هێرشکردنیان بۆ سەر هێزی پێشمەرگە هەبوو، لەوساتەی ویستیان نزیکببنەوە پێشمەرگە بە هەڵکردنی ئاگری نەورۆز بۆردومانی داعشانی کرد و ئاگاربارانیان کردن، زیانێکی زۆر بە تیرۆریستان کەوت و کوژراوی زۆریان هەن.
(سیتەیی) دەیشڵێ، ئەمڕۆ جەژنی نەورۆزمان پیرۆز کرد و ئاگری ئەو جەژنەمان هەڵکرد، جا دەستبەجێ گورزێکی باشیشمان بەو بۆنەیەوە لە داعشدا بۆ ئەوەی بزانن کە کورد لەهەرکوێیەک بێ یادی جەژن و سەرکەوتنەکانی هەر دەکاتەوە.
