پێشمه‌رگه 12 گوندی له‌باشوری داقوق ڕزگاركرد
سه‌رچاوه‌كه گوتیشی: “داعش به‌شێك له سه‌رۆك هۆزه عه‌ره‌بییه‌كانی ناچاركردووه كه له نێوه‌ڕاستی قه‌زای حه‌ویجه‌دا به‌ئاشكرا پاڵپشتییان بۆ ده‌ربڕن و به‌یعه‌تیان بده‌نێ”.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ڕاگه‌یاند: “پێشمه‌رگه به‌ته‌واوی كۆنترۆڵی 12 گوندی كردووه، له ڕێگه‌ی نێوان داقوق و دووزخورماتوودا، له باشوری كه‌ركووك. داعشه‌كانیش به بێ به‌ره‌نگاری له‌و گوندانه هه‌ڵهاتن”.
سه‌رچاوه‌كه گوتی: “داعشه‌كان ته‌واوی خانوه‌كانی گونده‌كانیان بۆمبڕێژ كردووه، به‌ره‌و بیابانه‌كانی دامێنی حه‌مرین له پارێزگای سه‌لاحه‌دین ڕایان كردووه. زۆرینه‌شیان په‌نایان بۆ حه‌ویجه بردووه”.
شیاوی باسه ڕێكخراوی داعش له مانگی حوزه‌یرانی ڕابردووه‌وه، ده‌ستی به‌سه‌ر ئه‌و 12 گونده‌دا گرتبوو. كه‌بریتی بوون له‌گونده‌كانی: بزورگه، تامور، ئه‌لبوشه‌هاب، تار، سماگهی خواراوو، سماگهی سه‌روو، سه‌لام،ڕه‌یانه، ته‌ل بسڵ، ئه‌لبو نه‌جم، شه‌لخه و زگریانه” به‌ڵام تا ئێستا كۆنترۆڵی گوندی “به‌شیر” ی سه‌ربه ناحیه‌ی “تازه” له ده‌ستی داعشدایه، زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌كانی ئه‌و گونده توركمانن و نزیكه‌ی 1150 خانوی تێدایه، زیاتر له 2500 خێزان تیایدا ده‌ژین و، نزیكه‌ی 25 كیلۆمه‌تر له ناوه‌ندی شاری كه‌ركووكه‌وه دووره”.
هه‌مان سه‌رچاوه ئاشكرایشی كرد: “ڕیكخراوی داعش ژماره‌یه‌ك له‌سه‌رۆك هۆزه عه‌ره‌بییه‌كانی حه‌ویجه‌ی ناچاركردووه، كه له به‌رچاوی خه‌ڵك و له نێوه‌ڕاستی قه‌زاكه‌دا به‌یعه‌تی پێبده‌ن”.
ڕونیشیكرده‌وه: “داعش به‌هه‌موو ڕێگایه‌ك هه‌وڵ ئه‌دات وا له حكوومه‌تی عێراق بگه‌یه‌نێت كه هۆزه عه‌ره‌بییه‌كان پشتیوانی لێده‌كه‌ن و شانبه‌شانی ده‌جه‌نگن”. گوتیشی: “چه‌كداره‌كانی داعش هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان لێكردوون ئه‌گه‌ر ئه‌وكاره نه‌كه‌ن، تۆڵه‌یان لێده‌كه‌نه‌وه”.
