پسپۆڕی سیاسی و سه‌ربازیی عیراق : داعش به‌رامبه‌ر پێشمه‌رگه بێ هیوا بووه
له لێدوانێكدا ئه‌حمه‌د فازل مه‌شهه‌دانی، پسپۆڕی سیاسی و سه‌ربازیی عیراق رایگه‌یاند كه پێشمه‌رگه هێزێكی سه‌ربازییه كه هێز و ئازایه‌تیه‌كه‌ی له بیروباوه‌ڕه نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ی سه‌رچاوه‌ی گرتووه و ئه‌زموونی پڕ شكۆمه‌ندیی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سه‌رسه‌ختترین دوژمنی چه‌ندین ساڵه‌ی خۆی هه‌یه.
ئه‌حمه‌د فازل مه‌شهه‌دانی راشیگه‌یاندووه كه رێكخراوی تیرۆرستیی داعش هیچ هیوایه‌كی نه‌ماوه به‌وه‌ی به‌سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان سه‌ربكه‌وێت، چونكه مێژووی پێشمه‌رگه و كورد زۆر روون و ئاشكرایه كه ئه‌وان خاوه‌ن ئیرادهیهكن كه ناشكێنرێ و هێزێكن كه هه‌رگیز ته‌سلیم نابن.
ئه‌و پسپۆڕه سیاسی و سه‌ربازییه‌ی عیراق به پێویستیشی زانی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی ناوه‌ندیی عیراق هه‌ماهه‌نگیی ته‌واو بكه‌ن تا به یه‌كجاری تیرۆر له عیراق له ره‌گه‌وه هه‌ڵكێشن.
