بەریتانیا: پێشمەرگە شایه‌نی ئه‌وه‌یه ته‌واوی پێداویستییه سه‌ربازییه پێشكه‌وتووه‌كانی بۆ دابین بكرێت
ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه 18/3/2015 (مه‌سروور بارزانی) راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاساییشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له نوێنه‌ری سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا بۆ كاروباری ئاساییشی هه‌رێمی كوردستان ژه‌نه‌ڕاڵ (سیمۆن مایهل) و شاندێكی یاوه‌ری كرد، كه له ژه‌نه‌ڕاڵ (تۆم بێكت)، (ئه‌نگۆس مككی) كۆنسووڵی گشتیی به‌ریتانیا له هه‌ولێر و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی سه‌ربازی پێكهاتبوو.
له دیدارێكدا ژه‌نه‌ڕال (مایه‌ڵ)، كه به بۆنه‌ی كۆتایهاتنی ئه‌ركه‌كه‌ی و ناساندنی شوێنگره‌وه‌كه‌ی (تۆم بێكت) سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كردووه، سوپاسی خۆی ئاراسته‌ی (مه‌سروور بارزانی) كرد بۆ كارئاسانیكردن له ئه‌ركه‌كه‌یدا وه‌ك نوێنه‌ری سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا بۆ كاروباری ئاساییشی هه‌رێمی كوردستان و شوێنگرهكهشی ناساند.
پاشان ئاماژه‌ی به قاره‌مانێتیی پێشمه‌رگه له شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش دا و دووپاتی له پشتیوانی حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی بۆ پێشمه‌رگه كرده‌وه، كه شایه‌نی ئه‌وه‌یه ته‌واوی پێداویستییه سه‌ربازییه پێشكه‌وتووه‌كانی بۆ دابین بكرێت.
هه‌ر په‌یوه‌ست به‌و پشتیوانییه كۆنسووڵی گشتیی به‌ریتانیا له هه‌ولێر رایگه‌یاند، له به‌رژه‌وه‌ندیی ئاساییشی نیشتمانیی به‌ریتانیادایه، ئێمه لێره بین و له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه به‌شداریی شه‌ڕی دژی تیرۆر بكه‌ین.
دواتر (مه‌سروور بارزانی)، وێڕای به‌خێرهێنانی شاندی میوان، رۆڵی ژه‌نه‌راڵ (سیمۆن مایه‌ڵ)ـی له ئه‌ركه‌كه‌یدا به‌رز نرخاند و هیوای سه‌ركه‌وتنیشی بۆ ژه‌نه‌ڕاڵ (تۆم بێكت) خواست و ئاماده‌یی خۆشی بۆ هه‌ر هاوكارییه‌ك نیشان دا.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاساییشی هه‌رێمی كوردستان باسی له كێشه‌كانی عێراق كرد و ئاماژه‌ی دا، ناكرێ هه‌ڵه‌كانی رابردوو دووباره بكرێنه‌وه و گوتی: "چاره‌كردنی كێشه‌كان پێویستی به دامه‌زراندنی سیستمێكی نوێ هه‌یه، كه یه‌كسانییه‌ك له نێوان هه‌موو پێكهاته جیاوازه‌كان به‌دی بهێنێ."
