سبەینێ نووسینگەی پەرلەمانی عێراق لە هەڵەبجە دەکرێتەوە

سبەینێ نووسینگەی پەرلەمانی عێراق لە هەڵەبجە دەکرێتەوە
پەرلەمانتارێکی پارتیی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای کرد، کە سبەینێ سەرۆکی پەرلەمانی عێراق سەردانی پارێزگای ھەڵەبجە دەکات و، لەوێ نووسینگەی پەرلەمان دەکاتەوە؛ خۆی ئەو کارە جۆرە دانپێدانانێکە بەوەی ھەڵەبجە بووەتە پارێزگا.
(ئەردەڵان نوورەدینی) ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ سەرۆکی پەرلەمانی عێراق سەردانی ھەرێمی کوردستانی کرد و، بڕیاریشە سبەینێ لە درێژەی سەردانەکەیدا سەردانی پارێزگای ھەڵەبجەیش بکات و، نووسینگەی پەرلەمانی عێراق لەو شارەدا بکاتەوە."
(ئەردەڵان نوورەدینی) گوتیشی، دیارە عێراق ددانی بە پارێزگای هەڵەبجەدا هێناوە بۆیە نووسینگەی پەرلەمانی عێراق لەو پارێزگایەدا دەکاتەوە.
Top