كۆده‌بنه‌وه، بارزانى چه‌ند بابه‌تێكى راشكاوانه به سه‌لم جبورى ده‌ڵێت
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق راگه‌یاند، سه‌لیم جبورى، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، سه‌ردانى شارى هه‌ڵه‌بجه ده‌كات دواتر سه‌ردانى مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات؛ بارزانى له‌و كۆبوونه‌وه، به‌راشكاوانه به سه‌لم جبورى راده‌گه‌یه‌نێت كه دۆخى ناوچه‌كه گۆڕاوه و ئێستاى عێراق ئێستاى پێش داعش نییه، بۆیه له‌دواى هاتنى داعش ناوچه‌یه‌كى زۆرى عێراق له‌لایه‌ن داعشه‌وه ده‌ستى به‌سه‌رداگیراوه، به‌ڵام ناوچه‌كه كوردستانییه‌كان بونه‌ته واقیعى ئێستاى كوردستان و پێشمه‌رگه ده‌یان پارێزێت، بۆیه داعش هه‌ڕه‌شه‌یه بۆسه‌ر هه‌موو عێراقییه‌كان ئه‌وانه‌شى هاوكارى داعشیان كردووه چاره‌نووسیان وه‌ك ئه‌وانه، بۆیه ده‌بێت لایه‌نه سوننه‌كان ئه‌وه باش بزانن كه ڕێگاناده‌ین ئه‌وانه‌ى ده‌ستیان له‌گه‌ڵ داعش تێكه‌ڵ كردووه بێنه ناوچه‌كان، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌بێت سوننه‌كان خۆیان ئاماده‌یى ئه‌وه‌یان تێدا بێت كه ئه‌و راستیه‌قبوڵ بكه‌ن.
د.عه‌ره‌فات كه‌ره‌م، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌ڵێت: “باسى مه‌ترسى حه‌شدى شه‌عبیش ده‌كرێت، چونكه شه‌ڕى دواى داعش‌یش ماوه، بۆیه ئه‌گه‌ر بێت و حه‌شدى شه‌عبى بێته ناوچه سوننه‌كان ئه‌وه مه‌ترسى ده‌كرێت تۆڵه‌ى سپایكه‌ر بكرێته‌وه، ئه‌و كاته ده‌بێته شه‌ڕِى شیعه و سوننه به شێوه‌یه‌كى فه‌رمى بۆیه سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌م خاڵه نیگه‌رانه كه شه‌ڕى شیعه و سوننه دروست ببێت، و به‌ڵگه‌ش هه‌یه كه هه‌ندێك میلیشیا هاتوون تۆڵه‌ى سپایكه‌ر بكرێته‌وه”.
به‌پێى زانیارىیەكان، به‌شێكى دیكه‌ى بابه‌تى گفتووگۆكان په‌یوه‌ندى به ئازاد كردنه‌وه‌ى شارى موسڵه‌وه هه‌یه، كه چۆن كاربكرێت بۆ ئازاد شاره‌كه، چونكه پێویستى به هه‌موولایه‌نێك هه‌یه.
سه‌لیم جبورى، له‌گه‌ڵ ئارام شێخ محه‌مه‌د، سه‌ردانى بارزانى ده‌كات هاوكات چه‌ند ئه‌ندامێكى دیكه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانیش له‌گه‌ڵ ده‌ڕوات، بڕیاره له‌و كۆبوونه‌وه باسى ڕێككه‌وتنى هه‌ولێرو به‌غدا بكرێت، كه سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌راشكاوانه چه‌ند قسه‌یه‌ك له‌و باره‌وه ده‌كات.
عه‌ره‌فات كه‌ره‌م، گوتیشى: “كورد نیگه‌رانه له حكوومه‌تى عێراق و ده‌پرسین بۆ به‌غدا پاره‌ى نانێرێت”.
گوتیشى: “پارتى، پلان A و B هه‌یه بۆیه‌به‌پێى ئه‌و پلانانه بڕیار ده‌دات، لێره‌شه‌وه پێشبینى ده‌كرێت بارزانى قسه‌له‌گه‌ڵ جبورى بكات له‌باره‌ى ئاینده‌ى كورد له به‌غدا به‌تایبه‌تى بڕیارى جیابوونه‌وه په‌یوه‌ندى به بڕیارى خه‌ڵكى كوردستانه‌وه هه‌یه خه‌ڵكیش ته‌واو بێ زار بووه له به‌غدا، به‌ڵام ئومێد ماوه دۆخه‌كه چاره‌سه‌ر ببێت كارنه‌گاته بڕیارى كۆتاى.
