ئومێد خۆشناو :لەگەڵ فراکسیۆنەکانی دیکە باسمان لە پرسی درێژکردنەوەی بارزانی نەکردووە

ئومێد خۆشناو :لەگەڵ فراکسیۆنەکانی دیکە باسمان لە پرسی درێژکردنەوەی بارزانی نەکردووە
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت لەگەڵ فراکسیۆنەکانی دیکەدا باسی وادەی درێژکردنەوەی ماوەی سەرۆکایەتی بارزانی لە پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان نەکراوە.

ئومید خۆشناو سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕاگەیاند: بەهیچ شێوەیەک لە لایەن مەکتەبی سیاسی پارتیەوە ئاگادار نەکراوینەتەوە بۆ ئەوەی لەگەڵ فراکسیۆنەکانی دیکە قسە لەسەر درێژکردنەوەی ماوەی بارزانی لە پۆستی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بکەین”.

لەبارەی پرۆژەی دەستووری هەرێمی کوردستان خۆشناو دەڵێت” ئێمە وەک پارتی دەمانەوەێت پرۆژەی دەستووری هەرێمی کوردستان بە سازانی نیشتمانی تێپەڕێنرێت”.

ئۆمێد خۆشناو دەشڵێت” پرۆژە یاسای گەڕانەوەی دەستوور خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کراوەو دوای ئەوەی لیژنە پەیوەند دارەکان ڕاپۆرتی خۆیان ئامادە دەکەن و دواتر دەخرێتە بەرنامەی کارەوەو پاشان خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەکە دەکرێت,دواتر لە لیژنەیەکی دەستووری 21 کەسی لە کەساتی پسپۆر پێداچوونەوە بە پرۆژە دەستوور دەکرێت یان بەشێکی هەموار دەکرێتەوە یان دەستوورێکی نوێ بۆ هەرێمی کوردستان بەپێ گونجان لەگەڵ بارودۆخی سیاسی و ئابوری و .. دەنوسرێتەوە و دواتر ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەکرێت و ئەوەی رۆژێک دیاری بکرێت بۆ ئەوەی بخرێتە ڕاپرسیەوە”.

ئۆمێد خۆشناو دەشڵێت” بە داخەوە هەندێک پەرلەمانتارو ئەندام سەرکردایەتی چەند حزبێک بەشێوەی ناشیرن باس لە پرسی درێژکردنەوەی ماوەی بارزانی دەکەن بۆیە تا ئێستە بەهیچ شێوەیەک ئەو باسە قسە لەسەر نەکراوە پێشتریش بارزانی لەگەڵ درێژکردنەوەی ماوەکەی نەبووە.
Top