هه‌ندرێن محه‌ممه: بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ر هه‌ڵبژاردن و راپرسییه‌ك له كوردستان پێویستمان به 60 ملیۆن دۆلار هه‌یه
حكوومه‌تی عێراقی ناتوانێت رێگری له ئه‌نجامدانی راپرسی له ناوچه دابڕوه‌كان بكات
هه‌ندرێن محه‌مه‌د سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی له هه‌رێمی كوردستان، رایگەیاند و گوتی: خه‌ریكی ئاماده‌كردنی پێڕه‌وی ناوخۆی كۆمسیۆن و هه‌یكه‌لی كۆمسیۆنین له دانانی فه‌رمانبه‌ر و به‌رپرس بۆ نووسینگه‌كانی هه‌ڵبژاردن، هه‌روه‌ها بودجه‌ش بۆ ئه‌و ئۆفیسانه دابین ده‌كه‌ین، پاشان راهێنان به كارمه‌ندانی كۆمسیۆن ده‌كه‌ین بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن و راپرسی”.
هه‌ندرێن محه‌مه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كارمه‌ند بۆ كۆمسیۆنه‌كه‌یان داده‌مه‌زرێنن، گوتیشی: میلاكی دامه‌زراندن وه‌كو ئه‌و میلاكه زه‌به‌لاحه نییه كه له كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنی عێراق هه‌یه، هی ئێمه به شێوه‌یه‌ك ده‌بێت زۆر قه‌ره‌بالغ نه‌بێت خه‌َڵك بۆ ئه‌وه داده‌مه‌زرێنین كاری هه‌بێت، نه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌ی هه‌بێت”.
سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی روونی كرده‌وه دامه‌زراندنی به‌رپرسان و كارمه‌ندان له كۆمسیۆن به‌پێی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی ده‌بێت و له‌سه‌ر بنه‌مای ئیعلانكردن و پڕكردنه‌وه‌ی سی ڤی و لێهاتوویی ده‌بێت و هه‌موو خه‌ڵك بۆی ده‌بێت داوای دامه‌زراندن بكات.
سه‌باره‌ت به‌و ره‌خنانه‌ی له كۆمسیۆنه‌كه ده‌گیرێت كه له‌سه‌ر بنه‌مای رێككه‌وتنی حزبی له‌نێوان 5 لایه‌نه‌نی حوكمڕان دابه‌ش كراوه، ه ندرێن محه‌مه‌د ده‌ڵێ: “نازانم كۆمسیۆنی حزبی چییه، هه‌موو حزبه‌كانی تێدایه، ئایا ئه‌و حزبانه ته‌زویر له یه‌كتر ده‌كه‌ن، ئه‌و حزبانه‌ی پێكهاته‌ی كۆمسیۆنیان هه‌یه97%ی ده‌نگه‌كانی خه‌ڵكی كوردستانیان هێناوه، كه‌واته هه‌ریه‌ك له‌و حزبانه ئه‌مینن له‌و ده‌نگانه‌ی كه هێناویانه، باوه‌ڕیش ناكه‌م هه‌موو حزبه‌كان كۆ ببنه‌وه 3%ی ده‌نگی حزبه‌كانی تر بدزن و ته‌زویری تێدا بكه‌ن، بۆیه باسكردن له حزبیبوونی كۆمسیۆن راست نییه”.
