وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڕیاری دا بە بەخشینى (یەکەم و دوەم و سێیەم)ـى سەر بەش و لقى سەرجەم کۆلێژەکانى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان، ئەوانەى دەرچووى ساڵى خوێندنى (2013-2014) لە مەرجى دوو ساڵ تێپەڕبوون بەسەر بەدەستهینانى بڕوانامەى بەکالۆریۆسەکەیان بۆ پێشەکەشکردنى داواکارى بۆ خوێندنى باڵا/ ماستەر بۆ ئەو زەمالاتانەى کە لەلایەن وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستىیەوە ڕادەگەێندرێ، لەوانەش زەمالاتەکانى وڵاتى هەنگاریا.