لێدوانی په‌نتاگۆن له‌سه‌ر به‌كارهێنانی گازی كلۆر له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌

لێدوانی په‌نتاگۆن له‌سه‌ر به‌كارهێنانی گازی كلۆر له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌
وەزارەتی بەرگری ئه‌مریكا”په‌نتاگۆن” نیگەرانی و مەترسی خۆی نیشاندا، لەبارەی ئەو راپۆرتەی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان كە لە چەند رۆژی رابڕدوو لەبارەی بەكارهێنانی گازی كلۆر لەلایەن داعشەوە لە دژی هێزەكانی پێشمەرگە بڵاوی كردبوویه‌وه‌.


“ستیڤن وارن” گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەوان بە راستی لەبارەی ئەو راپۆرتەی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان هەست بە نیگەرانی و مەترسی دەكەن و تەئكیدیشی كردەوە، بەكارهێنانی غازی كلۆر وەك چەك لە لایەن چەكدارانی داعشەوە بەڵگەیەكی دیكەی وەحشیگەری و توندڕەوی و مەترسی ئەو رێكخراوە و شكستهێنانی لە شەڕەكاندا دەسەلمێنێت”.


لە دوو رۆژی رابردوو، ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، كە بەپێی ئەو تاقیكردنەوانەی لەسەر شوێنی بۆردومانەكانی داعشی كردووە، دەركەوتووە كە داعش لە شەڕی دژی هێزەكانی پێشمەرگە گازی كلۆری بەكار هێناوە.
Top