مه‌سرور بارزانی به توندی ڕه‌خنه له حكوومه‌تی به‌غدا ده‌گرێ له به‌كارهێنانی ئه‌و جۆره میلیشیا شیعانه
له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیۆنی BBC به‌ریتانی، مه‌سرور بارزانی، ڕاوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، به توندی ڕه‌خنه له حكوومه‌تی به‌غدا ده‌گرێ له به‌كارهێنانی ئه‌و جۆره میلیشیا شیعانه و ده‌ڵێ: “ئه‌م كێشه‌یه له كێشه‌ی داعش گه‌وره‌تر ده‌بێ، هه‌موومان ده‌بێ پێكه‌وه دژی داعش بوه‌ستین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر تۆڵه‌كردنه‌وه و توندوتیژی به‌رانبه‌ر هه‌ر كه‌مه نه‌ته‌وایه‌تی و ئایینییه‌ك ڕوو بدات، ئه‌وا كێشه‌كه ئاڵۆزتر و زه‌حمه‌تتر ده‌بێت”.
هه‌ر له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا هاتووه كه بارزانی نیگه‌رانه له‌وه‌ی كه حه‌شدی شه‌عبی له‌گه‌ڵ ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ژێر كۆنتڕۆڵی داعشدایه، له‌لایه‌ن حكوومه‌تی به‌غداوه پاره‌یان پێ ده‌درێ، به‌ڵام بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان و مووچه‌ی پێشمه‌رگه ڕاده‌گرێ و گوتوویه‌تی: “حكوومه‌تی به‌غدا پاره‌ی مووسڵ و ئه‌نبار ده‌دا كه له‌ژێر ده‌ستی داعش دان، به‌ڵام پاره‌ی كوردستان نادات، بۆچی؟ كێ هاوپه‌یمانه؟ ئێمه ئێستا دوژمنی هاوبه‌شمان هه‌یه، ئه‌ی باشه بۆچی هاوكاریمان ناكات”.
میلیشیای حه‌شدی شه‌عبی كه زیاتر له سوپای عێراق له شه‌ڕی داعش ده‌رده‌كه‌وێ له سنووری ناوچه عه‌ره‌بییه‌كان، تۆمه‌تباره به‌وه‌ی پێشێلكاری و پاكتاوی مه‌زهه‌بی و ئایینی له ناوچه سوننه‌كان ئه‌نجام داوه، پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیش چه‌ند گه‌واهییه‌كیان له‌سه‌ر ئه‌و پێشێلكاریانه داوه.
