كورد مەرجی هەیە بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی شاری موسڵ
سه‌رچاوه‌كه گوتیشی: به‌شداریكردنی پێشمه‌رگه له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا، به‌پێی دوو ستوون ده‌بێت، كه یه‌كیان سیاسی و ئه‌وه‌ی دیكه‌یان سه‌ربازییه”.
روونیشی كرده‌وه، پرسه سیاسییه‌كه په‌یوه‌ندیی به ناوچه‌كانی ماده‌ی 140 و ئیداره‌ی ناوچه‌كانه‌وه هه‌یه له دوای كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ و مه‌رجه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كه‌ش په‌یوه‌ندیی به مووچه‌ی پێشمه‌رگه و پڕچه‌ككردن و بودجه‌ی پێشمه‌رگه‌وه هه‌یه.
جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه، كه پێشمه‌رگه به‌بێ مه‌رج ناڕواته ئه‌و شه‌ڕه‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه شاخه‌وان عه‌بدوڵا ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له په‌رله‌مانی عێراق گوتی: بابه‌ته سیاسییه‌كه سه‌ركردایه‌تیی كورد ده‌ستنیشانی ده‌كات و به‌رنامه‌شیان هه‌یه بۆ ئه‌و بابه‌ته، ته‌نانه‌ت بۆ دوای رووخانی موسڵ و رۆڵی كورد له‌و ناوچانه و قه‌باره‌ی كورد و ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان ده‌گرێته‌وه، له رووی سه‌ربازیشه‌وه ده‌بێ حكوومه‌تی عێراق پابه‌ند بێت به مادده‌ی (9)ی بڕگه‌ی (5) كه تایبه‌ته به بودجه‌ی پێشمه‌رگه له بودجه‌ی 2015، له رووی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیشه‌وه، ده‌بێ عێراق ئه‌و چه‌كانه‌ی له چه‌ند مانگی رابردوودا بۆی هاتووه، حه‌قه‌به‌شێكی زۆر بۆ پێشمه‌رگه ره‌وانه بكات، له كاتی شه‌ڕه‌كه‌شدا ده‌بێ ناوچه‌ی پێشمه‌رگه دیاریكراو بێت و نابێ هێزه‌كانی تێكه‌ڵ به‌وانه‌ی دیكه بێت و ده‌بێ میحوه‌ربه‌ندیی بۆ بكرێت”.
لەلایەكی ترەوە فوئاد حسێن له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له دیداری سلێمانی كه له‌لایه‌ن زانكۆی ئه‌مریكییه‌وه له چه‌ند رۆژی رابردوو ڕێك خرابوو، ڕای گه‌یاند، ڕزگاركردنی موسڵ بۆ كورد و عێراق و ناوچه‌كه و جیهانیش گرنگه، چونكه سه‌ری ماره‌كه له موسڵه، گه‌ر موسڵ له‌ژێر ده‌ستی تیرۆرستاندا بمێنێت مه‌ترسییه بۆ سه‌ر كوردستان، كورد به‌مه‌رجی ئه‌وه به‌شداریی شه‌ڕی موسڵ ده‌كات كه هاوبه‌شێكی ڕاسته‌قینه‌ی عێراق بێت و ده‌بێ قسه و رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا بكرێت، سه‌باره‌ت به دوای ڕزگاركردنی موسڵ.
