مافی مرۆڤ: كۆبوونەوەی سەرۆك بارزانی و هۆزە عەرەبەكان نیشانەی پێكەوەژیانە

مافی مرۆڤ: كۆبوونەوەی سەرۆك بارزانی و هۆزە عەرەبەكان نیشانەی پێكەوەژیانە
سەرۆكی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێ، كۆبوونەوەكەی دوێنێی (سەرۆك بارزانی) و هۆزە عەرەبەكانیان زۆر پێ باشە؛ نیشانەی پێكەوەهەڵکردنی خەڵکە لە هەرێمی كوردستاندا.

سەرۆكی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی كوردستان (سۆران عومەر) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "پێویستە هەموو لایەك ئاگامان لەو پێكەوەژیان و پێکەوەهەڵکردنەی خەڵکی هەرێمی كوردستان بێ و، نەهێڵین تێک بچێت و، لێ نەگەڕێن ئاژاوەگێڕان ئاژاوە بخەنە بەین؛ جێگای شانازییە بە درێژایی مێژوو سەرجەم پێكهاتە و نەتەوەكان وەک برا پێکەوە ژیاون؛ بۆیە کارەکەی (سەرۆك بارزانی) زۆر گەورە و، گرینگە و، مایەی دڵخۆشییە؛ ئەوە بەجێهێنانی ئەركێكی پیرۆزە لەم كات و قۆناغەی ئێستادا و، دڵەڕاوكەی عارەبانی کوردستان دەڕەوێنێتەوە."
(سۆران عومەر) ئاماژەیشی دا كە "داعش ئاگری ناكۆكیی نەتەوەیی و ئایینییان خۆش کرد؛ بە داخەوە هەندێ هۆزی عەرەبییش پشتی داعشیان گرت و، خەڵکیان لە خۆیان تۆراند و، کینەیان خستە دڵی خەڵکەوە. ئا لەبەر ئەو شتانە، ئەم هەنگاوەی سەرۆكی هەرێم گرنگییەكی تایبەتی هەیە
Top