تەندروستی هەولێر پێنج کەمپەین لە سەیرانگاو شوێنە گشتییەکان ڕێکدەخات

تەندروستی هەولێر پێنج کەمپەین لە سەیرانگاو شوێنە گشتییەکان ڕێکدەخات
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر، بە مەبەستی وشیارکردنەوەی هاووڵاتییان لە هەڵمەتی کوتان، لە ڕۆژانی پشووی جەژنی نەورۆز، پێنج کەمپەین لە شوێنە گشتییەکان و سەیرانگاکان ڕێکدەخات.

سامان سلێمان، لە ژووری پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر بە پەیامنێری راگەیاند؛ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر، بۆ رۆژانی پشووی جەژنی نەورۆز لە سنوری پارێزگای هەولێر، پێنج كەمپین لە شوێنە گشتی و سەیرانگەكان ڕێکدەخات.

بە گووتەی سامان سلێمان، كەمپینەكان بۆ وشیار کردنەوەی هاووڵاتییان لە هەلمەتی نیشتیمانی كوتان و بڵاوكردنەوەی رێنمایی و دابەشكردنیان بەسەر هاووڵاتییان و ئەو كەسانەی سەردانی سەیرانگاكان دەكەن ڕێکدەخرێت.
Top