ئەمرۆ بریندارێکی دیکەی چەكی كیمیایی گیانی لە دەستدا
دانا هەڵەبجەیی ، چالاكوانی هەڵەبجە لەمبارەیەوە ڕاگەیاند: بەرەبەیانی 16ـ3ـ2015 لە هەڵەبجە خاتوون ئامێنە مەلائەمین ، كە یەكێك بووە لە بریندارەكانی هەڵەبجەی شەهید بە هۆی سەختی برینەكەیەوە كۆچی دوای كرد”.
هەروەها گوتی: خاتو ئامینە یەكێك بوو لە ڕزگاربوانی ناو ئەو پیكابەی ، كە ئێستە لە ناو مۆنۆمێنتی هەڵەبجەدا وەك ئەرشیف هەڵگیراوە:
گوتیشی: لە سەر نیشینانی ئەو پیكابەدا، كە لە ناو مۆنۆمێنتی هەڵەبجە هەڵگیراوە ، تەنیا خاتوو ئامینە و كورێكی خزمی مابوو، بەڵام بە داخەوە خاتو ئامینەش كۆچی دوای كردووە ئێستە لە سەرنشینانی ناو ئەو پیكابە تەنیا یەك کەس ماوە.
