بەغداش یادی هەڵەبجە دەکاتەوە..ژمارەیەک شەقامی هەڵەبجە ناو دەنرێن
بەڕێوبەری شارەوانی هەڵەبجە (خدر كەریم ) بەماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، لەكاتی چوونمان بۆ بەغدا چەند داواكاریەكمان هەبوو و پێشكەش بە سەرۆكوەزیرانی عێراق و نوێنەرانی دیکەی عێراقیان کران، وەزیر و پەرلەمانتارە کوردەکانی خۆمان بەدواداچوون بۆ ئەو داواکاریانە دەکەن، بۆیە ئومێدێک هەیە داواکان جێبەجێ بکرێت.
(خدر كەریم) دەشڵێت، لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ساڵیادی رۆژی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە دەكەنەوە و لەهۆڵی پەرلەمان و گوتاری تایبەتی خۆیان بەو بۆنەیەوە دەبێ، داواکاریەکانی ئێمەش راستەوخۆ دەخرێتە دەنگدانەوە.
لەبارەی چالاکییەکانیان بۆ سبەینێ، (کەریم) دەڵێ، :" شەقامێك بەناوی پێشمەرگە ناو دەنێین، لەبەر ئەوەی میوانەکەکان بەو شەقەمە تێپەڕدەبن؛ هەڵبەت شەقامەکانی دیکەمان ناوبردووە بە هێرۆشیما، زەردەشت و هەولێر.
