خوێندنی باڵا، مافه داراییهكانی كاندیدانی بهرنامهی تواناسازی راگەیاند
سەبارەت بە مافە دارییەکانی کاندیدانی بەرنامەی تواناسازی، وەزارەتی خویندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەو خاڵانەی راگەیاند.
1. سەرباری بارودۆخی سیاسی و دارایی و ئەمنی هەرێمی کوردستان وەزارەت پرسی مافە داراییەکانی کاندیدانی تواناسازی لە پێشینەی کارەکانی داناوە، هەر بۆیە لەو کاتەی هەرێمی کوردستان ڕوبەڕوی قەیرانی دارایی بۆتەوە تا ئێستا توانیومانە بڕی زیاتر لە (٤٥ ملیۆن دۆلاری ئەمەریکی) بۆ کاندیدانی تواناسازی دەستەبەر بکەین.
2. وەزارەتهكهمان ڕێوشوێنی پێویستی گرتۆتەبەر بۆ ئەوەی هەموو کاروبارە کاڕگێڕییەکانی تایبەت بە پرۆسەی خەرجکردنی مافە داراییەکان ئامادەبکرێت و، لە کاتی بوونی بودجەی بە زووترین کات مافەداراییەکان خەرج بکرێت، بە تایبەت وردبینی فایلەکان و ئامادەکردنی لیست و چەکەکانی کاندیدانان.
3. وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی نووسراوی فەرمی ئاراستەی سەرجەم ئەو زانکۆیانە کردووە، کە کاندیدانی بەرنامەی تواناسازی تیایدا دەخوێنن، لەو نووسراوەدا داوا کراوە ڕەچاوی بارودۆخی سیاسی و دارایی و ئەمنی هەرێمی کوردستان بکەن، خۆشبهختانه زۆربەی زانکۆکانیش بەدەنگ ئەم داواکارییەمانەوە هاتوون و وەڵامی پۆزەتیڤیان پێداوین، هەر کاندیدێک-یش پێویستی بەم جۆرە پشتگیرییە هەیە بێگومان وەزارەتهكهمان کارئاسانی تەواوی بۆ ئەنجام دەدات.
4. وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە تایبەت پرسی مافەداراییەکانی کاندیدانی بەرنامەی تواناسازی لەگەڵ سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری دارایی تاوتوێ کردووە و، لە نووسراوی تایبەتیشدا باس لە گرینگی و ئەولەویەتی ئەمپرسە کراوە و هەوڵەکانیش چڕوپڕ و بەردەوامن.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی تێگەیشتنی تەواوی هەیە کە کاندیدەکانی بەرنامەی تواناسازی لەدەرەوەی وڵات پێویستیان بە دابینکردنی کرێی کۆرسی ئەکادیمی و پێداویستییەکانی دیکەی خوێندن و بژێوی ژیان هەیە و، هەمو ئەم خەرجییانەش (بەتایبەت کرێی خوێندن) دەبێت لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا دابین بکرێت، هەر بۆیە وەزارەتهكهمان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان ئێستا لە هەوڵی چڕو پڕو بەردەوامدایە و، وەک سەرەکیترین پرسی وەزارەت لێی دەڕوانێت، لەهەمان کاتدا داوا لە کاندیدەکان دەکەین کە هاوکاری وەزارەتهكهمان بن و ڕەچاوی بارودۆخی تایبەتی هەرێمی کوردستان بکەن.
