هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له رێگه‌ی بۆرییه‌كانی هه‌رێمه‌وه، ده‌ستیپێكرده‌وه
به‌رپرسێكی باڵا له كۆمپانیای "بۆتاش"ی توركی، رایگه‌یاند :" دووباره نه‌وت له رێگه‌ی بۆرییه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه گه‌یشته به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا له‌سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاست".
ئه‌و به‌رپرسه كه ناوه‌كه‌ی رانه‌گه‌یندراوه، ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه كه دوای راگرتنی نه‌وت له دوو شه‌ممه‌ی رابردووه‌وه، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه نه‌وت له رێگه‌ی ئه‌و بۆرییانه‌وه هه‌نارده كراوه‌ته‌وه.
پێش راگرتنی نه‌وت به‌هۆی كێشه‌ی ته‌كنییكییه‌وه، رۆژانه نزیكه‌ی 450 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌رێم و كه‌ركوك له رێگه‌ی ئه‌و بۆریانه‌وه ده‌گه‌یشته به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا.
