دەزگای بارزانی هاوكاریی 8750 خێزان دەكات

دەزگای بارزانی هاوكاریی 8750 خێزان دەكات
دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە دابەشكردنی كۆمەك و هاوكاری و پێداویستیی رۆژانە و زستانە بەسەر پەناخوازاندا بەردەوامە و، لەو میانەیەیشدا لە هەریەكە لە قەزای بەردەڕەش و رواندز و شاری سلێمانی و كەمپی باسرمە خۆراك بەسەر 8750 خێزان دابەش دەكات و هاوكات پێداویستیی تەندروستی بۆ بنكەی تەندروستیی كەمپی باسرمە و سنووری پەروەردەی سلێمانی دابین دەكات.

لە درێژەی كار و چالاكیی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ پەناخوازان لە هەرێمی كوردستان، بەشێوەیەكی بەردەوام خۆراك و پێداویستیی زستانە و جلوبەرگ و دەیان جۆری دیكەی پێداویستییان بەسەردا دابەش دەكات، ئەمڕۆیش ئۆفیسی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوكاری لەگەڵ رێكخراوی خۆراكی جیهانی هەستا بە دابەشكردنی ئازووقە بەسەر 8750 خێزانی ئاوارە لە سنووری ناحیەكانی (روفیا و دارەتوو و كەڵەك).
لەلایەكی دیكەوە و لە درێژەی كار و چالاكییەكانی ئۆفیسی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە شاری سلێمانی، لە هەڵمەتێكدا هستان بە دابینكردنی (5000) شامپۆی خاوێنكردنەوە بۆ قوتابیانی سنووری پەروەردەی پارێزگای سلێمانی، بە مەبەستی پاك خاوێنڕاگرتنی قوتابیان لە تووشبوون بە چەندین نەخۆشیی پێست و هەروەها رشك و ئەسپێ.
هەر لە درێژەی كار و چالاكییەكاندا، لە هەڵمەتێكدا بە هەماهەنگی لەگەڵ قایمقامییەتی قەزای رواندز هەستان بە دابینكردنی (خۆراك و بەرمیلێك و 200 لیتر نەوت و 5 بەتانی) بۆ (11) خێزانی شەهیدی شەڕی داعش لە شارۆچكەی رواندز.
هاوكات لە كەمپی باسرمە، ئۆفیسی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە هەڵمەتێكدا هەستان بە دابینكردنی پێداویستیی تەندروستی لەوانە (ئامێری پشكنین 10 دانە، ئامێری گوێ 10 دانە، 8 كارتۆن حەپی كەبسول، 20 دانە ئامێری گەرمی پێو، 1000 دانە دەستەوانە و 12 كارتۆن لەفاف و ماسك و چەندین پێداویستیی دیكەی تەندروستی بۆ بنكەی تەندروستیی كەمپی باسرمە.
Top