مه‌سعود بارزانى: ئه‌وانه‌ى هاوكاریى داعشیان كردووه ڕێگا ناده‌ین بگه‌ڕێنه‌وه ئه‌و ناوچا‌نه
ئه‌مڕۆ(15/3/2015)، مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، لە کۆبوونەوەیەکدا له‌گه‌ڵ عه‌شیره‌ته‌كانى ڕۆژئاواى دیجله رایگه‌یاند: من ده‌ترسام له‌و ده‌سدرێژییه‌ى كرایه سه‌ركوردستان، كه دواتر، كورد په‌نا بۆ تۆڵه كردنه‌وه ببات، به‌ڵام دواى 1991 گه‌لى كورد سه‌رى بڵند كرد نه‌ك ته‌نیا په‌نای بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه نه‌برد، بگره سه‌ربازه‌كانى سوپاى عێراقى به‌ردا، و ئازارى نه‌دان، گوتى: “ئێستا ئێمه‌و ئێوه‌ش به‌ده‌ست گه‌وره‌ترین تیرۆره‌وه شه‌ڕده‌كه‌ین، كورد زۆر به‌ده‌ستى داعش ڕووبه‌ڕووى زوڵم بووەته‌وه، و ئێوه‌ش ناوچه‌كانتان ڕووبه‌ڕووه‌ى زوڵم بووەته‌وه، ئێوه شایه‌دحاڵى ئه‌و ڕووداوه‌ن، چونكه داعش له‌ناوچه‌كانى ئێوه بووه و ده‌سه‌ڵاتدار بووه، و ئێوه ئاگادرن چۆن مامه‌ڵه‌یان ده‌كرد”.
سەرۆك بارزانى ده‌شڵێت: ” سه‌رهه‌ڵدانى داعش هۆكاربوو، ئێمه هه‌ندێكى ده‌زانین و هه‌ندێكى نازانین، به‌ڵام ده‌بینین كه چ شوێنێكیان وێران‌كرد، به‌تایبه‌تى ناوچه سوننه نشیننه‌كان كرانه ئامانج، و داعش ئه‌و ڕێكخراوه تیرۆرستییه چى پێشكه‌شى سوننه كرد؟ جگه له كاولكارى چى كرد؟ ئێمه له‌سه‌ده‌ى21ین، ناكرێت هیچ تاكێك له ژێر سته‌مى ڕێكخراوێك بژیت كه به‌هاى مرۆڤایه‌تى نازانێت، و ده‌بێت به‌سه‌ر هه‌موو قه‌یرانه‌كاندا بازبده‌ین”.
گوتیشى: سوپاس بۆ خوا به‌شێك له ناوچه‌كان له ده‌ست داعش ڕزگاركران و ئێمه له‌م ناوچا‌نه پێویستیمان به هه‌مووتانه، جا عه‌ره‌ب و توركمان یا نه‌ته‌وه‌كانى دیكه بێت، و ده‌بێت سود له‌ئه‌زموونى پێشوتر وه‌ربگرین، تا داهاتوو بونیاد بنرێت و ده‌بێت به سه‌ربڵندى بژین؛ ناكرێت ڕێگه بده‌ین كه كه‌س ده‌ستدرێژى بكاته سه‌ر ئێوه و كه‌رامه‌تى ئێوه هى ئێمه‌یه.
بارزانى راشیگه‌یاند: هه‌موو لایه‌ك مافى خۆیانه به ئازادى بژین، كه‌رامه‌تیان پارێزراوبێت ئه‌ركى خۆیانه له ژیانێكى ئارام و ئاسایش‌دا بژین و ئێمه‌ش به‌ئه‌ركى خۆمان ده‌زانین كه خزمه‌تگوزارى پێشكه‌ش بكه‌ین بۆ ئه‌و ناوچا‌نه، داوا له حكوومه‌تى هه‌رێم ده‌كه‌م هه‌نگاوی پێویست بنێت له‌و باره‌وه، داوا له حكوومه‌تى فیدراڵیش ده‌كه‌م به ئه‌ركى خۆى هه‌ڵسن له‌م ناوچا‌نه، بۆ ئه‌وه‌ى دواى داعش ده‌بێت هه‌ست بكه‌ن گۆرانكارى له ژیانیان ڕویداوه”.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئه‌وه‌شى ڕوون كرده‌وه، ده‌بێت هه‌ماهه‌نگی هه‌بێت بۆ برایه‌تى و پێكه‌وه ژیان، نابێت هه‌وڵى تۆڵه‌كردنه‌وه بده‌ن، من ده‌زانم تاوانباره‌كان و تیرۆرستان و له‌هه‌ندێك ناوچه تاوانى گه‌وره‌یان ئه‌نجام داوه، بۆیه نابێت كه‌س تاوانى كه‌سى دیكه هه‌ڵگرێت ئه‌وه‌ى تاوانى كردووه ده‌بێت باجه‌كه‌ى بدات”.
بارزانی گوتى: “ئه‌وانه‌ى تاوانیان نه‌كردووه، نابێت باجى ئه‌وه بده‌ن، ئه‌و هاووڵاتیانه‌ى ڕه‌تیان كردۆته‌وه، هاوكاریى داعش بكه‌ن و نه‌چوونه پاڵ داعش، ده‌بێت به ئازادى بژین و ئه‌وانه‌شى له‌گه‌ڵ داعش چوون ده‌مه‌وێت په‌یامم ڕوون بێت جارێكى دیكه، ناگه‌ڕێنه‌وه ئه‌و ناوچا‌نه، داوا له‌و برایانه ده‌كه‌ین له‌و ناوچا‌نه ده‌ژین ده‌سبه‌ردارى برایه‌تى نه‌بن، به‌ڵام ده‌مانه‌وێت پێكه‌وه‌بژین له‌و ناوچا‌نه. ناهڵێن كه‌س ده‌سدرێژى بكاته سه‌ر ئه‌و ناوچا‌نه به‌ڵام هه‌ركه‌سێك هاوكاریى داعشى كردووه وه‌ك داعش مامه ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین”.
ئه‌وه‌شى ڕوون كرده‌وه، داعش هیچ ئایینێكى نییه و ئێمه خۆش باوه‌ڕ نین كه به سه‌ركه‌وتنێك له‌میحوه‌رێك گرفته‌كان كۆتایى بێت، ئێمه ده‌ڵێین گەره‌نتى نییه دواى داعش ناوچه‌كه ئارام بێت یان شتى دیكه ڕوونه دات، چونكه له‌وه ده‌چێت دواى داعش شتێكى دیكه سه‌رهه‌ڵبدات، به‌ڵام ئێمه له كوردستان هه‌ركه‌س ده‌ژیت، ده‌بێت ئازاد بێت له ده‌ستنیشان كردنى ئازادیى ئایین و نه‌ته‌وه. به‌ڵام بینیمان چۆن داعش ده‌ستدرێژیى كرده سه‌ر ئایینه‌كان، گۆڕى پێغه‌مبه‌رانیان ته‌قانده‌وه، چۆن ده‌كرێت پاڵپشتى كه‌سێك بیت كه گۆڕى پێغەمبه‌ران بته‌قێنێته‌وه، مێژووى وڵاتێك له‌ناو به‌رێت، ئه‌وان ده‌ستیان به‌هه‌رشوێنێك بگات له‌ناوی ده‌به‌ن.
مه‌سعود بارزانى، ده‌شڵێت: “به‌ڵام ئێمه وانه‌یه‌كى قورسمان له‌م دۆخه وه‌رگرت، ئێمه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگا ناده‌ین ئه‌و تاوانبارانه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و ناوچا‌نه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له تاوانباران خۆش نابین، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر شانمان بوو كردمان ئێستاش ئه‌و ناوچانه‌ى ڕزگار كراون به به‌شێكى ده‌زانین له كوردستان و ناوچه‌كانى دیكه‌ش ئاماده‌ین هاوكارى بكه‌ین و من جه‌خت ده‌كه‌مه‌وه كه ئاینده بۆ خه‌ڵكى باشه نه‌ك خراپ؛ داواكارم هه‌ماهه‌نگ بن له پێكه‌وه ژیان و به ڕووحى پێكه‌وه ژیان پێكه‌وه بین.”
