بە دەیان چەکداری داعش بە دەستی نەناسراوان لە موسڵ دەکوژرێن بەپێی چەند زانیاریەکی دزەکراو لە شاری موسڵ لە چەند کردەوەیەکی جیادا لەدژی تیرۆریستانی داعش لەچەند شوێنێکی شاری موسڵ دەیان چەکداری ئەو گروپە تیرۆریستیە دێنە کوشتن. بەپێی زانیاریەکان کە بە لقی ١٤ی پارتی دیموکراتی کوردستان گەیشتووە، شەوی رابردوو لەچەند سێ گەڕەکی جیادا لەشاری موسڵ لەلایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراوو دەمامکدراو دەسترێژی گوللە لەچەکدارانی داعش دەکرێ. بەگوتەی سەعید مەموزینی کارگێری لقی١٤ی پارتی دیموکراتی کوردستان بەھۆی دەسترێژی نەناسراوان زیاتر لە ١٥ چەکداری داعش کوژراون. ھەروەھا گوتی، دوای رووداوەکە ھێزێکی زۆری داعش چۆنەتە شوێنی رووداوەکە، بەڵام چەکدارەکان خۆیان شوێن بزر کردووەو بۆ شوێنێکی نا دیار رایان کردووە، لاشەی کوژراوانی داعشیش بۆ پزیشکی دادوەری گواستراوەتەوە.