بۆ ئاڵوگۆڕی زیندانییهكان، ههرێم و ئێران گفتوگۆ دهكهن
زانا ڕۆستایی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەندام لە لیژنەی یاسایی پەرلەمان لەم بارەیەوە ڕایگەیاند: لە كۆبوونەوەی لیژنەی یاساییدا پرسیارم لە وەزیری داد كرد لە بارەی ئاڵوگۆڕی زیندانییە ئێرانییەكان و لە وەڵامدا پێی گووتم یەكەم وەجبە ئاڵوگۆڕیان پێكراوە.
هەروەها گوتی: ئەو زیندانیە ئێرانییانەی كە لە باشوری عێراق زیندانی بوون لەگەڵ ژمارەیەك لە زیندانی عێراق لە ئێران ئاڵوگۆڕیان پێكراوە.
گوتیشی: ئێستا كار زیاتر بۆ ئەوە دەكەین كە زیندانییەكانی هەرێم لە ئێران لەگەڵ ئەوانەی ئێران لە هەرێم ئاڵوگۆڕ پێبكرێن و باڵیۆزی ئێرانیش پێی وتوم كە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی هەرێم لەو بارەوە قسە دەكەم.
