ئۆجه‌لان نامه‌یه‌ك بۆ بارزانی و تاڵه‌بانی ده‌نێرێت
سرری سوره‌یا ئۆنده‌ر، پەرلەمانتاری هەدەپەو ئه‌ندامی وه‌فدی ئیمرالی به رۆژنامه‌نووسانی رایگه‌یاند: بڕیاره عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، بۆ نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ په‌یامێكی گرنگ بڵاو بكاته‌وه.
راشیگه‌یاند: ئۆجه‌لان نامه‌یه‌كی بۆ تاڵه‌بانی و بارزانی ناردوه، كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی باس له بارودۆخی ناوچه‌كه و پڕۆسه‌ی ئاشتی و رێكخراوی تیرۆرستی داعش و هه‌ماهه‌نگی نێوان هێزه كوردییه‌كان و كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد ده‌كات.
