هۆزە عەرەبەکانی رەبیعە و زوممار لەگەڵ بارزانی کۆدەبنەوە

هۆزە عەرەبەکانی رەبیعە و زوممار لەگەڵ بارزانی کۆدەبنەوە
بەشێک لە سەرۆکهۆزە عەرەبەکانی سنووری رەبیعەو زوممار لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوەو چەند داواکارییەکانی دەخەنە بەردەم.

کۆبوونەوەکە ئەمڕۆ (یەکشەممە 15ی ئازار) ئەنجامدەدرێ. یەکێک لە سەرۆکهۆزەکانی شەممەر راگەیاند "کۆمەڵێک داواکاریمان لە بارزانی هەیە".

وەک ئەو سەرۆکهۆزە دەڵێ، ئەوان دەیانەوێ هاوکاریی هەرێمی کوردستان بکەن لە دەستنیشانکردنی ئەو عەرەبانەی لە سنوورەکە لەکاتی هێرشی داعش بۆ سەر شنگال یارمەتی ئەو رێکخراوەیان داوە، یەکێک لە داواکەرییەکانیشیان هەر ئەوەیە کە ئەو خەڵکانە نەگەڕێنەوە ناوچەکە.

ئەو شێخەی شەممەر ئاماژەی بەوەشکرد، کە ئەوان پێکهێنانی هەر هێزێکی دیکە لە ناوچەکە رەتدەکەنەوەو گوتی "ئێمە تەنیا هێزی پێشمەرگە بە پارێزەری ناوچەکە دەزانین، هێزی حەشدی وەتەنی و حەشدی شەعبی رەتدەکەینەوە". ئەم بابەتەش تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەیان دەبێ لەگەڵ بارزانی.




روداو -
Top