کوردستانیان، ساڵیادی لەدایکبوونی بارزانی نەمریان بەرز ڕاگرت

کوردستانیان، ساڵیادی لەدایکبوونی بارزانی نەمریان بەرز ڕاگرت
بۆ بەرزراگرتنی یادی ١١٢ساڵەی لەدایكبوونی باوكی رۆحیی كورد (مستەفا بارزانی نەمر)، ئەمڕۆ شەممە کوردستانیان لە شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستاندا و هاوکات کوردستانیان لە زۆر وڵاتانی دنیا، چالاكیی جیایان بەم بۆنەیەوە ساز دا.

جیا لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان کە وەک نەریتی ساڵانە بە کۆڕ و سیمینار و هەروەها چاندنی نەمام ساڵیادی لە دایکبوونی (بارزانی نەمر) بەرز ڕادەگرن، لە زۆر وڵاتی دنیایش، کوردستانیان بە گردبوونەوە و سازدانی کۆڕ یادەکەیان بەرز راگرت.

لە لایەن زۆرینەی کورد و کوردستانیانەوە، (مەلا مستەفا بارزانی) وەک باوکی ڕۆحیی نەتەوەی کورد و کوردستان ناسراوە، لەبەر ئەو خەباتی دەوڵەمەند و تەرخانکردنی هەموو ژیانی بۆ ڕزگاری کورد و کوردستان، کە ڕەنگداوەی لە هەر چوار پارچەی کوردساندا هەبووە و بەشداری زۆر شۆڕشی کردووە، چونکە ئەو وەک مرۆڤێک بۆ کوردستان خەباتی دەکرد، نەک لە ڕوانگەی حزبییەوە یان پارچەیەکی کوردستان، بەڵکو بۆ گشت کوردستانی مەزن تێدەکۆشا تا گەلی کورد لەو ستەمە لێی دەکرێ دەرباز بکا و مافە ڕەواکانیان بێنێتە دی.
(مەلا مستەفا) کوڕی (شێخ محەمەدی بارزانی)ـیه، ساڵی 1903 لە گوندی بارزان هاتووەتە ژیانەوه،
لە ساڵی 1976ـدا کە بە مەبەستی چارەسەرکردنی نەخۆشیەکەی و زۆرتر بۆ درێژەدان بە پشتیوانی و کۆمەکی شۆرشی کورد بەرەو واشنتۆنی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بەڕێکەوت.
لە1ـی ئازاری 1979ـدا لەوێ جیهان بە جێ دەهێڵێت.

Top