150ماڵە کورد لە ژێر دەستی داعش ڕزگاریان دەبێت
“سەید موسلیم قاسم” بەرپرسی ڵێژنەی ناوچەی پارتی دێموکراتی کوردستان لە شارەدێ وانکێ ، ڕاگەیاند، بنەماڵە کوردەکانی نێو شاری مووسڵ هەمیشە ڵەگەڵ ڕەخسانی هەڵێکدا، ڕادەکەن و خۆیان لەژێر دەستی داعش ڕزگار دەکەن.
ئەوەشی ئاشکرا کرد، ئەمڕۆ شەممە،14/3/2015، 150 ماڵە کورد کە لە گەڕەکی “ڕەشیدیە”ی مووسڵ نیشتەجێ بوون و گیریان خواردبوو، لە ژێر دەستی داعش ڕایان کرد و کەمێک لەمەوبەر گەیشتنە شارەدێی وانکێ .
سەید موسلیم ئەوەشی خستەڕوو، ئێستە لەناو شاردەێی وانکێ نیشتەجێ کرانە و لە منداڵ و پیاو و ئافرەت پێکدێن.
بە گوتەی سەید موسلیم، ئەو کوردانەی لە گەڕەکی ڕەشیدیەی مووسڵ گیریان خواردووە، زیاتریان کوردانی گەرگەرین و بەشێکیان توانیویانە خۆیان ڕزگار بکەن و بەشێکیانیش ڵە هەوڵی خۆرزگارکردن دان.
