مه‌سرور بارزانی: ئاماده‌ین له هه‌ر كوێیه‌ك بێت شه‌ڕی داعش بكه‌ین
مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له دیدارێكی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ ده‌زگای VICE Newsی ئه‌مه‌ریكیدا باس له سنوورداری پشتیوانی هێزه‌كانی رۆژئاوا بۆ پێشمه‌رگه له شه‌ڕی دژی داعشدا ده‌كات و ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر هه‌موو لایه‌ك پابه‌ندی جێبه‌جێكردنی كاره‌كه‌ی بێت، پێموا نییه له‌ڕووی سه‌ربازییه‌وه تێشكاندنی داعش هێنده سه‌خت بێت".
له باره‌ی ئاماده‌یی پێشمه‌رگه و ململانێی هاوپه‌یمانان بۆ پڕ چه‌ككردنی پێشمه‌رگه بۆ شه‌ڕی داعش وتی: "ئێمه ئاماده‌ین شه‌ڕی داعش بكه‌ین له هه‌ر كوێیه‌ك بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی مایه‌ی سه‌رسوڕمانی منه، ئه‌وه‌یه ئه‌و هه‌موو ئه‌ندامه‌ی هاوپه‌یمانان له مه‌سه‌له‌ی پڕ چه‌ككردنی پێشمه‌رگه‌دا به زه‌حمه‌ت رێده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌شزانن داعش نه‌ك بۆ كوردستان، به‌ڵكو بۆ ناوچه‌كه و ته‌واوی جیهان چه‌نده مه‌ترسییه."
له باره‌ی رۆڵی پێشمه‌رگه له رووداوه پێشبینیكراوه‌كان و هێرشی مووسڵدا، راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان وتی: "پێشمه‌رگه به پاككردنه‌وه‌ی چه‌ند ناوچه‌یه‌ك له باكووری رۆژئاوا و رۆژ‌هه‌ڵاتی مووسڵدا كاری خۆی جێبه‌جێ كردووه. بێگومان رزگاركردنی ئه‌و ناوچانه وای له داعش كردووه بۆ به‌رگریكردن له شاره‌كه له پێگه‌یه‌كی سه‌ختدا بێت".
له‌باره‌ی پێشبینیكردنی ئه‌وه‌ی كه‌ی ئه‌و هێرشه رووده‌دات، وتی: "به بۆچوونی من پێدانی سه‌عاتی سفر و سروشتی هێرشه‌كه به دوژمن هه‌ڵه‌یه، چونكه له‌رووی سه‌ربازییه‌وه كارێكی هۆشمه‌ندانه نییه دووژمن وریا بكه‌یته‌وه خۆی ئاماده بكات و كاتی دیاریكراوی هێرشه‌كه‌ی پێ رابگه‌یه‌نیت."
له باره‌ی ژماره‌ی داعش له‌ناو مووسڵ، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان وتی: "ژماره‌یه‌كی زۆرن، به‌ڵام هه‌ر به ته‌نها له‌و خه‌ڵكانه پێك نه‌هاتوون، كه له ده‌ره‌وه‌وه هاتوون، به‌ڵكو خه‌ڵكی دیكه‌شی تێدایه، كه هه‌واداری داعشن و په‌یوه‌ندیان پێوه‌ی كردووه، داعش له‌و ده‌رفه‌ته‌ی له‌و ماوه‌یه بۆی ره‌خسا توانیویه‌تی هه‌ندی خه‌ڵكی دیكه‌ی ناوخۆ به سه‌رباز بگرێت، به‌مه‌ش ژماره‌كه‌ی زیادی كردووه."
له‌باره‌ی ستراتیژی ئه‌مه‌ریكا بۆ تێكشكاندنی داعش، مه‌سرور بارزانی وتی: "راشكاو بم، من پێموایه نه‌ك ته‌نها ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵكو ته‌واوی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان، به راستی سه‌خته بیر بكه‌یته‌وه، كه ئه‌و هه‌موو ده‌وڵه‌تانه تا ئێستا له‌ڕووی سه‌ربازییه‌وه نه‌توانن داعش تێكبشكێنن".
راشیگه‌یاند: ئه‌گه‌ر هه‌موو لایه‌ك پابه‌ندی جێبه‌جێكردنی كاره‌كه‌ی بێت، پێموا نییه له‌ڕووی سه‌ربازییه‌وه تێشكاندنی داعش هێنده سه‌خت بێت، هه‌روه‌ها ده‌بێ له‌دژی داعش شه‌ڕی ئایدیۆلۆژیش له‌به‌رچاو بگیردرێت.
وتیشی: "ئه‌گه‌ر به دیقه‌تتر قسه له‌سه‌ر تێكشكاندنی داعش له‌ڕووی سه‌ربازییه‌وه بكه‌ین، من پێموایه له‌سه‌ر زه‌ویش هێزێكی كاریگه‌ر پێویسته، راسته هێرشه ئاسمانییه‌كان كاریگه‌ریان هه‌بووه، به‌ڵام دوژمن تێك ناشكێنێت".
له وه‌ڵامی پرسیاری ئایا مه‌به‌ست له بوونی هێزێكی كاریگه‌ر له‌سه‌ر زه‌وی پڕ چه‌ككردنی پێشمه‌رگه و سوپای عیراقه یا داواكردنی هێزه له ئه‌مه‌ریكا، مه‌سرور بارزانی وتی: "مه‌سه‌له‌كه داواكردنی هێز نییه له ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵكو پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه، چۆن به شێوه‌یه‌كی خێراتر ده‌توانرێت داعش تێك بشكێندرێت."
له‌باره‌ی جۆری ئه‌و چه‌كانه‌ی بۆ پێشمه‌رگه داوا ده‌كرێ، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان وتی:" هه‌ر چه‌كێكی پێشكه‌وتوو، كه پێویسته سوپایه‌كی مۆدێرن هه‌یبێت، پێشمه‌رگه‌ش به‌و شێوه مۆدێرنه پڕچه‌ك بكرێت."
له وه‌ڵامی پرسیاری ئاینده‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی پێشمه‌رگه له ئه‌نجامی شه‌ڕی داعش رزگاری كردوون، مه‌سرور بارزانی وتی: "ئه‌گه‌ر كورد ئه‌و ناوچانه‌ی رزگار نه‌كرد بوایه، ئێستا ئه‌و ناوچانه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعشدا ده‌بوون. من سه‌یرم لێدێت خه‌ڵكانێك مشومڕی ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه ئایا ئه‌م ناوچانه له كۆنترۆڵی پێشمه‌رگه‌دا بێت باشتره یا داعش. ئه‌گه‌ر خه‌ڵكانێك هه‌بن وا بیر بكه‌نه‌وه داعش كۆنتڕۆڵی ئه‌م ناوچانه بكات باشتره، من هیچم نییه تا به‌وانه‌ی بڵێم."
له‌باره‌ی چوونی پێشمه‌رگه بۆ ناوچه‌كان، مه‌سرور بارزانی وتی: "پێشمه‌رگه نه‌چۆته هیچ شوێنێك، ئه‌گه‌ر ئێمه باوه‌ڕمان نه‌بێت، كه ئه‌و ناوچه‌یه به‌شێكه له هه‌رێمی كوردستان. بۆیه من باسی سنوورداری سیاسی و جوگرافی ده‌كه‌م، به ته‌واوی ده‌شزانم مه‌به‌ستم له‌م ده‌ربڕینه چییه. ئێمه نیازمان نییه بچینه هیچ ناوچه‌یه‌ك، ئه‌گه‌ر باوه‌ڕمان نه‌بێت، كه به‌شێك نییه له كوردستان".
