ئەمڕۆ پێشمەرگە ئەم ڕووبەرە زەویەی لە كەركوك كۆنتڕۆڵكردەوە

ئەمڕۆ پێشمەرگە ئەم ڕووبەرە زەویەی لە كەركوك كۆنتڕۆڵكردەوە

ئەمرۆ ھێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان، لە دوو میحوەری سنوری كەركوكەوە پێشڕەویانكرد و توانیان 18 كیلۆمەتر زەوی بە قوڵایی حەوت كیلۆمەتر كۆنتڕۆڵبكەنەوە.

وەستا رەسوڵ، لێپسراوی ژووری ئۆپەراسیۆنەكان لە باشوری كەركوك، بە خەندانی ڕاگەیاند: " ئەمرۆ ھێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان لە دوو میحوەرەوە پێشڕەویانكرد، لە میحوەرێك لەلای تازەوە بەرەو جادەی رەشاد، ئەوەیتر لە مەكتەب خالدەوە بەرەو جادەی رەشاد، لە ھەردوو میحورەوە، بە ھاوكاری پولیسی فریاكەوتن و نەوت و قەزا و ناحیەكانی كەركوك توانیمان زەویەكی بەرفراوان ئازاد بكەین ".

وتیشی : " ئەو زەویەی ئەمرۆ لە لایەن ھێزەكانی پێشمەرگەی كوردستانەوە ئازادكراوە درێژیەكەی نزیكەی ١٨ كیلومەتر و بەقۆڵایی ٧ كیلومەتر دەبێت " .

لێپسراوی ژووری ئۆپەراسیۆنەكان لە باشوری كەركوك، راشیگەیاند : " لە پێشرەویەكانی ئەمرۆی ھێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان ١١ گوندو كومەڵگا ئازادكراون كەوتوونەتە ژێر كونترۆڵی هێزەكانی پێشمەرگەوە."

ئاماژەی بەوەشكرد، تەرمی چەكدارانی رێكخراوی تیرۆرستی داعش لە شوێنی شەڕەكاندا بە جێماون و لە زۆربەی ناوچەكانیش هەڵهاتوون و هیچ زیانێكیش بەر هێزەكانی پێمەرگە نەكەوتووە.
Top