لێدوانێك له گوته‌بێژی فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان
له بنه‌ڕه‌ته‌دا ڕێككه‌وتنی هه‌ولێر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بوو، به‌ڵام لایه‌نێك جێبه‌جێی نه‌كرد. پاشان ڕێككه‌وتنی دهۆكیش ده‌رفه‌ت و ئومێدێكی دیكه بوو به‌و ئامانجه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌كان پێكه‌وه و به یه‌ك گوتار و یه‌ك هه‌ڵوێست خزمه‌ت به دۆز و هیوای گەلەكەمان له ڕۆژئاوا بكه‌ن. بەردەوامیش سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لایەنە سیاسییەكانی ڕۆژئاوای بۆ جێبەجێكردنی ڕێكەوتنی دهۆك هان داوە و هەوڵیشی داوە هەڵبژاردنەكان بەیەكەوە و بە بەشداریی هەموو لایەك ئەنجام بدرێت.
بەڵام ئه‌م هه‌نگاوەی ئێستا لە ژێر ناوی هەڵبژاردنی شارەوانییەكانی جزیرە لە ئارادایه تاكلایەنەیە و بە پێچەوانەی ڕێكەوتنی دهۆكە و ئەم هەنگاوە و هه‌ر هه‌نگاوێكی دیكه‌ی تاكلایه‌نه خزمه‌ت به دۆزی كورد و دیموكراسی ناكات و مایه‌ی قبوڵ كردن نییه.
جارێكی دی بەڕێز سەرۆكی هەرێمی كوردستان داوا لە هەموو لایەنەكان دەكات پابەندی ڕێككەوتنی دهۆك بن و بەرژەوەندیی بەرزی گەل و نیشتیمان بپارێزن.
د. ئومێد سه‌باح
گوته‌بێژی فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان
13ـی 3ـی 2015
