كۆمەڵگەیەك و 5 گوندی دی لە تیرۆریستانی داعش پاك كرایەوە

كۆمەڵگەیەك و 5 گوندی دی لە تیرۆریستانی داعش پاك كرایەوە
عەمید (سەرحەد قادر) بەڕێوەبەری پۆلیسی کەرکووک و، شارۆچكە و شارەدێیەكانی، دەڵێ ئەمرۆ لە میحوەری كەركووكدا چەند شوێنێکیان لە تیرۆریستانی داعش پاك كردووەتەوە و، تیرۆریستانی داعش خەریكە هەڵدێن.

عەمید (سەرحەد قادر) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "دیارە سەركەوتنەكانی هێزی پێشمەرگە و لیوای یەكی پیادەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە و، لیوا تایبەتەكان و، هێزەكانی پشتیوانی دوو لە سنووری ڕەشاد بەردەوامە و، ئەمڕۆ كۆمەڵگەی نەهرەوان و گوندی ئەبواكبوحە و، سوڵتان و، مەرعی و مڕە و 'مریەم‌بەگ'ـیشیان لە تیرۆریستانی داعش پاك كردەوە."
بەڕێوبەرەی پۆلیسی كەركووك و دەڤەرەکەی، گوتیشی: "ئەو شوێنەی پێشمەرگە ئازادی¬کردوونە، دەشتاییەكی پانە و، 10 كیلۆمەتر زیاتریش بەرینە؛ تیرۆرستانی داعش هیچ بەرگرییەكیان پێ‌ نەكرا و ڕایان‌كرد."
عەمید (سەرحەد) دەڵێ، ئێستا تیمی هەڵگرتنەوەی مین، گەیشتوونەتە ناوچەکە و، خەریكی كارن."
Top