هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان داواكارییه‌ك ئاراسته‌ی كونسوڵی ئه‌ڵمانیا ده‌كه‌ن
بریاره رۆژی یه‌ك شه‌ممه 15ی ئازار له یادی 27 ساڵه‌ی تاوانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه گردبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام بدرێت و چه‌ند داواكارییه‌ك ئاراسته‌ی كونسوڵی ئه‌ڵمانیا بكرێت و رێكخه‌رێكی گردبوونه‌وه‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت، چه‌ندین داواكاریمان هه‌یه كه ئاراسته‌ی ئه‌و كونسوڵخانه‌یه‌ی بكه‌ین.
عه‌لی مه‌حمود رێكخه‌ری گردبوونه‌وه‌كه به خه‌ندانی راگه‌یاند: "بڕیاره رۆژی یه‌ك شه‌ممه 15ی ئازار وه‌ك سالاَنی پێشوو له به‌رده‌م كونسوڵی ئه‌ڵمانیا له شاری هه‌ولێر گردبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام بده‌ین و كۆمه‌ڵێك داخوازیمان هه‌یه، به‌و پێیه‌ی ولاَتی ئه‌ڵمانیاش كاتی خۆی یه‌كێك بووه له‌و ولاَتانه‌ی كه چه‌كی كیمیایی فرۆشتووه به حكومه‌تی ئه‌و كاته‌ی عیراق داواكاریه‌كانی خۆمانیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ین.
وتیشی: "داوایان لێ ده‌كه‌ین كه دان به تاوانه‌كانی جینۆسایدی گه‌لی كورددا بنێن و هه‌روه‌ها داوایان لێ ده‌كه‌ین كه ئه‌وانه‌ی به‌ركه‌وتووی چه‌كی كیمیاین له‌رێی كونسوڵخانه‌ی ئه‌ڵمانیاوه ئاسانكاریان بۆ بكرێت بۆئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ بكرێت.
راشیگه‌یاند: "ئه‌و گردبوونه‌وه‌یه كۆمه‌ڵێك له رێكخراو چالاكوان ئه‌نجامی ده‌دات و سالاَنه چه‌ندن داواكاری ئاراسته‌ی كونسوڵخانه‌ی ئه‌ڵمانیا ده‌كه‌ین و داواكارییه‌كانیمان وه‌رگێراوه‌ته سه‌ر سه‌رجه‌م زمانه‌كان و ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م پارت و لایه‌نه‌كانی ولاَتی ئه‌ڵمانیا ده‌كه‌ین، به‌تایبه‌ت پارتی چه‌پی ئه‌ڵمانیا.
