بۆ ناساندنی کەیسی ئێزدییەکان دادگای تاوانی نێودەوڵەتی دێتە هەرێمی کوردستان

بۆ ناساندنی کەیسی ئێزدییەکان دادگای تاوانی نێودەوڵەتی دێتە هەرێمی کوردستان

لیژنەکەی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ ناساندنی کۆمەڵکوژی ئێزیدییەکان دوای سەردانەکانیان بۆ جنێف و رێکخراوی ئەمنێستی، 295 کەیسیان تایبەت بە کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان کۆکردووەتەوە کە 200یان تایبەتن، هەروەها 70 کەیسیشیان لە رووی یاساییەوە بە دۆکیومێنت کردووە و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییان لێ ئاگادار کردووەتەوە.

لیژنەکەی ئەنجوومەنی وەزیران بە پاڵپشتی دەستەی سەربەخۆیی مافی مرۆڤ لەگەڵ سەرۆکی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی کۆبوونەتەوە و داوایانکردووە بەدواداوچوون بۆ ناساندنی کۆمەڵکوژی ئێزیدییەکان بکرێت، دادگای تاوانی نێودەوڵەتیش داواکەی ئەوانی قبوڵکردووە.

بە کۆکردنەوەی دەنگ، پەرلەمانی کوردستان لیژنەیەکی کاتییان پێکهێنابوو بۆ بەدواداچوون لە کۆمەڵکوژی ئێزیدییەکان، بەڵام لیژنەکە سەرکەوتوو نەبوو لە هەوڵەکانی.

دادگای تاوانی نێودەوڵەتی بەنیازە لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە کۆمەڵکوژی ئێزیدییەکان بنێرێتە هەرێمی کوردستان، بەڵام هاتنیان پێویستی بە رەزامەندی بەغدا هەیە، لیژنەکەی ئەنجوومەنی وەزیرانیش چاوەڕوانی رەزامەندی بەغدا بە گەورەتریرن بەربەست دەزانن لەبەردەم ناساندنی کەیسی ئێزیدییەکان.
Top