هومام حه‌مودی: به‌غدا پابه‌ند ده‌بێت به‌ناردنی بودجه بۆ هه‌رێم
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی پارله‌مانی عیراق ئاماژه به‌وه ده‌كات كه به‌غدا پابه‌ند ده‌بێت به ناردنی بودجه بۆ هه‌رێم، ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌وه‌ڕوو: "ده‌بێت هه‌رێم ده‌ستپێشخه‌ری بكات له‌ناردنی نه‌وت، بۆئه‌وه‌ی متمانه‌یه‌ك لای به‌غدا دروست بكات".
له‌میانی به‌شداریكردنی له دیداری سلێمانی هومام حه‌مودی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، بۆ خه‌ندان وتی: "ده‌بێت هێز و لایه‌نه‌كان له به‌غدا یه‌كبگرن، بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی داعش، بۆئه‌وه‌ی بتوانن داعش له عیراق ده‌ربكه‌ن، ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كان كۆك نه‌بن ناتوانین له‌و گروپه تیرۆرسته ده‌ربازمان بێت".
سه‌باره‌ت به رێككه‌وتنی نێوان هه‌رێم و به‌غداش حه‌مودی وتی: "به‌ڵێن دراوه له نێوان هه‌رێم و به‌غدا كه رێككه‌وتنه‌كه جێبه‌جێ بكه‌ن و پابه‌ندی بن".
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه "هیچ كێشه‌یه‌ك له رێككه‌وتنه‌كه‌دا نیه، ته‌نها كێشه له جێبه‌جێكردنیدایه، به‌غدا پابه‌ند ده‌بێت به ناردنی بودجه بۆ هه‌رێم، به‌ڵام ده‌بێت هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێشخه‌ری بكات له ناردنی نه‌وت و متمانه‌یه‌ك به به‌غدا ببه‌خشێت، بۆئه‌وه‌ی هیچ گرفتێك نه‌مێنێت".
