ئه‌نوه‌رى حاجى عوسمان: ئازاد كردنه‌وه‌ى موسڵ قورس نابێت
ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه به‌شدارى ئازاد كردنه‌وه‌ى موسڵ بكات ئازاد كردنه‌وه‌كه‌ى ئاسانترده‌بێت”.
ئه‌نوه‌رى حاجى عوسمان، بریكارى وه‌زیرى پێشمه‌رگه ئه‌مڕۆ(12/3/2015) له لێدوانێكدا راگه‌یاند، موسڵ بنكه‌ى سه‌ره‌كى داعشه له ناوچه‌كه بۆیه ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه به‌شدارى ئازاد كردنه‌وه‌ى موسڵ بكات خراپ نابێت، چونكه ڕیشه‌ى داعش له موسڵ داكوتراوه و ده‌بێت له وێوه داعش له‌ناوببرێت، گوتى: “به‌لاى ئێمه ئازاد كردنه‌وه‌ى موسڵ قورس نییه، به‌تایبه‌تى ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه به‌شدارى بكات، ده‌توانرێت داعش ده‌ربكرێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ش به‌رنامه‌ى سه‌ربازى به‌هێزو وردى ده‌وێت، چونكه به‌رنامه‌ى ئازاد كردنه‌وه‌ى موسڵ وه‌ك به‌رنامه‌ى ئازاد كردنه‌وه‌ى تكریت نابێت، تكریت ته‌نیا سوپاى عێراق و حه‌شدى شه‌عبى و ئێرانییه‌كان به‌شداریان كردووه، به‌ڵام موسڵ ئه‌گه‌ر هێزى پێشمه‌رگه و سوپاى ئه‌مه‌ریكا و هێزه ئاسمانى هاوپه‌یمانان به‌شدارى بكه‌ن ئه‌وه ئه‌وه‌نده قورس نابێت”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو كۆمه‌ڵێك شوێنى ژێر ده‌ستى داعش پێویستى به به‌رنامه و تاكتیكى تازه هه‌یه بۆیه ده‌بێت له‌ڕێگاى پرۆسه‌یه‌كى سه‌ربازى به‌هێزه‌وه به‌قۆناغ ئه‌نجام بدرێت.
له‌باره‌ى شه‌ڕێ حه‌ویجه‌وه ئه‌نوره‌ى حاجى عوسمان، ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه حه‌ویجه‌ش له چوارچێوه‌ى ئه‌و ناوچانه‌یه كه ده‌بێت ئازاد بكرێته‌وه.
